سێرگی لاڤرۆڤ، وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی رووسیا، له كۆنگره‌یه‌كی رۆژنامه‌وانیدا له‌گه‌ڵ هاوتا عێراقییه‌كه‌ی ئیبراهیم جه‌عفه‌ری رایگه‌یاند: پشت له كورد ناكه‌ین، ره‌تیشیكرده‌وه كونسوڵخانه له هه‌ولێر دابخه‌ن .
سێرگی لاڤرۆڤ وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی روسیا روونیشیكرده‌وه كه هه‌ڵوێستی رووسیا له‌باره‌ی پرسی ئه‌نجامدانی ریفراندۆم هه‌رێمی كوردستان نه‌گۆڕاوه و مۆسكۆ رێز له خواست و داواكارییه‌كانی گه‌لی كورد ده‌گرێت، داواش ده‌كات كێشه و ناكۆكییه‌كان له رێگه‌ی دیالۆگه‌وه چاره‌سه‌ربكرێن و هه‌موو لایه‌نێك تێیدا به‌شداربن .
له‌باره‌ی داهاتووی كۆمپانیا رووسییه‌كانیش به‌تایبه‌ت رۆسنه‌فت و گازپرۆم رایگه‌یاند كه كۆمپانیاكانمان كاره‌كانیان له هه‌رێمی كوردستان وه‌ك به‌شێك له عێراق فراوان ده‌كه‌ن و به‌رده‌وام ده‌بن .
لاڤرۆڤ ئه‌وه‌شی خسته روو كه په‌یوه‌ندییه‌كی گه‌لێك پته‌ویان له‌گه‌ڵ عێراق هه‌یه، په‌یوه‌ندییه‌كی باشیشمان له‌گه‌ڵ كورد به‌تایبه‌ت كوردانی عێراق هه‌یه و پشت له كورد ناكه‌ن .
سوهێل تاهیر : كوردستان تیڤی
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.