Erbil 10°C شەممە 28 کانونی یەکەم 01:50

عه‌لی شان و مه‌حسوون قرمزی شه‌ریانه‌

عه‌لی شان : له‌ ساڵی نه‌وه‌ده‌كان چه‌ندین جار بۆ تۆماركردنی ئه‌لبوومه‌كانی پاره‌ی به‌ قه‌رز پێداوه‌، به‌لام ئه‌و چاكانه‌ی له‌به‌ر چاونییه‌.
کوردستان TV
100%

هه‌ردوو گۆرانیبیژی ناسرای به‌ ره‌گه‌ز كورد كه‌ له‌ ساڵانی نه‌وه‌ده‌كان ناوبانگیكی باشیان هه‌بوو له‌ توركیا و دوو هاورێی نزیكی یه‌كتر بوون ،له‌ ئیستادا كه‌وتوونه‌ته‌ شه‌رو به‌ بێوه‌فا یه‌كتر تۆمه‌تبار ده‌كه‌ن.

گۆرانیبێژ "عه‌لی شان" كه‌ ئه‌و شه‌ره‌كه‌ی ده‌ستیپێكردووه‌، له‌ لێدوانێكیدا بۆ ماڵپه‌ری ‌" سی ئێن ئێن"ی توركی هۆكاری ئه‌و شه‌ره‌ بۆ ئه‌وه‌ ده‌گه‌رێنێته‌وه‌ كه‌ "مه‌حسوون" كه‌سێكی بی وه‌فا بووه‌ له‌ گه‌لی و ماوه‌ی (10) ساڵ ده‌بێت هیچ هه‌واڵیكی ئه‌وی نه‌پرسیووه‌ ، ئاماژه‌ به‌وه‌ش ده‌كات ئه‌گه‌ر ئێستا له‌سه‌ر شه‌قام بیبینێت ئاماده‌ نیه‌ سه‌لامی لێبكات.

عه‌لی شان وتیشی كه‌ زۆر چاكه‌ی له‌سه‌ر"قرمزی" هه‌بووه‌ و له‌ ساڵی نه‌وه‌ده‌كان چه‌ندین جار بۆ تۆماركردنی ئه‌لبوومه‌كانی پاره‌ی به‌ قه‌رز پێداوه‌، به‌لام ئه‌و چاكانه‌ی له‌به‌ر چاونییه‌.

گۆرانی و مۆسیقا

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.