Erbil 27°C ھەینی 20 ئەیلوول 00:54

وەزیری خوێندنی باڵا: بە یەکڕیزی ده‌توانین درێژە بە کاروانی خەبات و خزمەتکردنی خەڵک بدەین

وەزارەتی خوێندنی باڵا و توێژینەوەی زانستی كۆبووه‌وه‌
کوردستان TV
100%

وەزارەتی خوێندنی باڵا و توێژینەوەی زانستی لە کۆبوونەوەی ھەفتانەی وەزارەتەکەیدا ڕایگەیاندووە، حکوومەتی ھەرێمی کوردستان بە یەک تیم درێژە بە کاروانی خەبات و خزمەتکردن بە کۆمەڵانی خەڵکی کوردستان دەدات، لەم قۆناخە ھەستیار و ناسکەدا کاری لە پێشینەمان دەستکردن و گەشەپێدانە بەو کاروبارانەی کە لە پێشمانە.

بەڕێوەبەرایەتیی ڕاگەیاندنی وەزارەتی خوێندنی باڵا و توێژینەوەی زانستی ڕاگەیەنراوێکی بڵاو کردووەتەوەو تێیدا هاتووه‌" ئه‌مرۆ یه‌كشه‌ممه‌ بە سەرۆکایەتیی دكتۆر یوسف گۆران، وەزیری خوێندنی باڵا و توێژینەوەی زانستی، کۆبونەوەی ھەفتانەی وه‌زاره‌ت به‌رێوه‌چوو.

له‌م بارره‌وه‌ د. یوسف گۆران رایگه‌یاندوه‌'' دەبێ لەم قۆناخەدا ئێمە وەک بژاردەی کۆمەڵی کوردستان زیاتر لە ھەر توێژێکی کۆمەڵ بە یەکگرتوویی و یەکڕیزی درێژە بە کاروانی خەبات و خزمەتکردنی کۆمەڵانی خەڵکی کوردستان، بەتایبەت مامۆستایان و خوێندکاران و قوتابیان بدەین و ببینە ھەوێنی ئاشتەواییی ناوخۆمان.''

وەزیری خوێندنی باڵا و توێژینەوەی زانستی جەختیشی کردەوە: ''مافی چارەی خۆنووسین و گەیشتن بە دوا ئامانجەکان مافی ڕەوای خۆمانە و ناشبێت لەو ھەنگاوەی کە ھاتووەتە پێش پاشگەز ببینەوە، یان کار لە ئیش و کارەکانمان بکات و بڕووخێین.''

لە بەشێکی دیکەی کۆبوونەوەکەدا ، د. یوسف گۆران ڕایگەیاند: ''لەم قۆناخە ھەستیار و ناسکەدا کاری لەپێشینەمان  دەستکردن و گەشەپێدانە بەو کاروبارانەی لە پێشمانن.''

وەزیری خوێندنی باڵا و توێژینەوەی زانستی وتیشى'' دەبێ ھەموومان وەک یەک تیم لە بەر ڕۆشنایی و بەرژەوەندییە باڵاکانی نەتەوەکەمان لەسەر کارەکانمان بەردەوام بین و ئەم ھەوێنی یەکڕیزییە شۆڕ بکەینەوە بۆ خوارەوە. ئەمە پەیام و دیدگای ئەنجومەنی وەزیرانی ھەرێمی کوردستانە و ئێمەش پێوەی پابەندین، ھەروەک چۆن دەبێ سەرجەم زانکۆکان لەسەر ھەمان ڕێچکەی خەباتی خۆیان بەردەوام بن، تا گەلەکەمان دەگەیەنین بە کەناری ئارام.''

كوردستان تیڤی / رفعت مزورى
 

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.