چه‌كدارانی حه‌شد شه‌عبی له‌ناو شاری كه‌ركووك ده‌ستیان به تاڵان كردنی ماڵه كورده‌كان كردووه و ئه‌شكه‌نجه‌ی لایه‌نگرانی پارتی ده‌ده‌ن، ده‌ستدرێژی ده‌كه‌نه سه‌ریان.
دوای هاتنی سووپا و چه‌كدارانی حەشدی شەعبی و سوپای پاسدارانی ئێران بۆ خورماتوو و کەرکووک، لە دوێنی شەوەوە هەڵمەتێک لەلایەن سووپا و حەشدی و شەعبی دەستپێکراوە بۆ سووتاندنی ماڵ و تاڵان‌کردنی گەرەکە کوردییەکانی ناو شاری كه‌ركووك و خوورماتوو.
له‌م باره‌یه‌وه هاووڵاتیانی شاری كه‌ركووك كه‌مێك له‌مه‌وبه‌ر كه به‌ره‌و شاره‌كانی هه‌ولێر و سلێمانی ههڵتن و به ماڵپه‌ری ده‌زگای سه‌ته‌لایتی كوردستانیان راگه‌یاند كه سوپا و چه‌كدارانی شهحد شه‌عبی له دوێنی شه‌وه‌وه ده‌ستیان كردووه به پشكنینی ماڵه كورده‌كان دوای ته‌واوبوونی پشكنین ئه‌وه‌ی پێویست بێت و به كه‌ڵكیان بێت له‌گه‌ڵ خۆیان ده‌به‌ن.
له‌لایه‌كی دیكه‌شه‌وه سه‌رچاوه‌یه‌ك پێی راگه‌یاندن: كه چه‌كدارانی حه‌شد شه‌عبی ده‌ست درێژی ده‌كه‌نه سه‌ر شه‌ڕه‌ف و كه‌رامه‌تی خه‌ڵكی ناو شاری كه‌ركووك.
یه‌كێ له هه‌ڵاتوانی شاری كه‌ركووك گوتی: ئه‌وه‌ی لایه‌نگری پارتی دیموكراتی كوردستان بێت ئه‌وه بێ شكوگومان ئه‌شكه‌نجه ده‌درێت، ماڵه‌كه‌شی تاڵان ده‌كرێت. هه‌روه‌ها گوتی چاوساغیان له‌گه‌ڵه.
چه‌كدارانی شهحد شه‌عبی له نزیك چێشتخانه‌ی عه‌بدوڵڵا بازگه‌یان داناوه رێگری له دانیشتوانی شاری كه‌ركووك ده‌گرن ناهێڵن له ناوی شاری كه‌ركووك بچیه ده‌ره‌وه، هاووڵاتیانیش ده‌ڵێن ئێمه به میوانی ده‌چین بۆ هه‌ولێر.
ئا: سامان زاهیر
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.