Erbil 15°C پێنجشەممە 25 نیسان 05:02

فه‌ره‌نسا: هێزه‌کانمان له‌ عێراق و سووریا ناکشێنینه‌وه‌

ئه‌گه‌ری دروستبوونی رێكخراوی تیرۆریستیی دیكه‌ له‌ عێراق هه‌یه‌
فلۆڕانس بارلی وه‌زیری به‌رگریی فه‌ره‌نسا
کوردستان TV
100%

فلۆڕانس بارلی وه‌زیری به‌رگریی فه‌ره‌نسا هۆشداریی ده‌دات و رایده‌گه‌یه‌نێت كه‌ ئه‌گه‌ری دروستبوونی رێكخراوی تیرۆریستیی دیكه‌ له‌ عێراق هه‌یه‌ راشیگه‌یاند، كه‌ هێزه‌كانی وڵاته‌كه‌ی له‌ سووریا و عێراق ده‌مێننه‌وه‌. 

هه‌روه‌ها روونیشیكرده‌وه‌ كه‌ ئه‌گه‌ری دروستبوونی رێكخراوی تیرۆریستی دیكه‌ی هاوشێوه‌ی رێكخراوه‌ تیرۆریستییه‌كانی داعش و ئه‌لقاعیده‌ له‌ عێراق و سووریا هه‌یه‌، بۆیه‌ هێزه‌كانی وڵاته‌كه‌ی له‌و ناوچه‌یه‌، دوای داعشیش ناكشێنه‌وه‌.

دوای هێرشی داعش بۆ سه‌ر كوردستان، فه‌ره‌نسا و ژماره‌یه‌ك وڵاتی رۆژئاوایی به‌ سه‌رۆكایه‌تیی ئه‌مریكا، هاوپه‌یمانییه‌كی نێوده‌وڵه‌تییان دژی داعش پێكهێنا و له‌رێگه‌ی ئاسمانییه‌وه‌ هێرشیان كرده‌ سه‌ر مۆڵگه‌و باره‌گاكانیان .

ئاماده‌كردنی : سوهێل تاهیر

كوردستان TV

عێراق

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.