Erbil 23°C پێنجشەممە 19 ئەیلوول 04:02

بەرھەمەکانی کوردستانیان ناگاتێ و گرانی لە ناوەڕاست و خوارووی عێراق دەستی پێکردووە

نرخی کاڵا و خواردەمەنی بەرز بووەتەوە بۆ دوو ئەوەندە
کوردستان TV
100%

بەھۆی رێگری کردن لە بەشێک لە ھێزە عێراقییەکان بۆسەر ئەو بارھەڵگرانەی کە خۆراک و پێداویستی بۆ عێراق دەگوازنەوە، گرانی رووی لە شارەکانی عێراق کردووە و  ھاوڵاتیان ناڕەزایی دەردەبڕن سەبارەت بەو مەسەلەیە.

جاسم محەمەدی بازرگان دوای گەڕانەوە لە سەفەرێکی چەند رۆژە بۆ شاری بەغدا بە ماڵپەڕی دەزگای سەتەلایتی کوردستانی راگەیاند: خەڵکی بەغدا و عێراق بە گشتی گلەیی لە حکومەت دەکەن و نارازین سەبارەت بە گرژی نێوان حکومەتی ھەرێمی کوردستان و بەغدا چونکە تەنیا ھاوڵاتیان باجەکەی دەدەن.

ئەو بازرگانە دەڵێت ھێزەکانی عصائب اھل الحق و ھێزی قوات البدر لە دوای چیای حەمرینەوە رێگا لەو بار ھەڵگرانە دەگرن کە ژمارەیان کوردستانە و نارەحەتییان بۆ دروست دەکەن، ئەمەش تەنیا شوفێرانی کورد ناگرێتەوە بەڵکو بەشیک لە شوفێرانی بار ھەڵگری عەرەبیش دەگرێتەوە چونکە بەشێک لە شوفێرە عەرەبەکانیش ئۆتۆمبێلی ژمارەی کوردستانیان ھەیە.

ئەو بازرگانە کوردە وتیشی: ئەو ھێزانە تەنانەت حساب بۆ بڕیارەکانی حکومەتی عێراقیش ناکەن .

ئەم رێگرتنەی بەشێک لە ھێزە عێراقییەکان بووەتە ھۆکاری گرانی لە نرخی ئەو کاڵا و خواردەمەنییانەی کە لە ھەرێمی کوردستانەوە بۆ عیراق دەڕوات.

هه‌روه‌ها نموونە دێنێتەوە و دەڵیت: لە ماوەی ئەم چەند رۆژەی لە بەغدا بووم برادەرێکم چووە چایخانەیەکەوە ماستاو بخواته‌وه‌ خاوەن چایخانە پێی وتووە ٢٥٠ دینار نرخی گران بووە چونکە ئێستا ماستی ھەولێر نایەت.

جاسم محەمەد زیاتر وتی، نرخی 1 تەبەقە ھێلکە بووە بە 10 ھەزار دینار، بە گشتی نرخی چیمەنتۆ شیش گۆشتی مریشک ھێلکە بەرزبووەتەوە بۆ دوو ئەوەندە.

ئارام کاکەخان

كوردستان TV

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.