Erbil 21°C ھەینی 22 تشرینی دووەم 16:40

سه‌در هه‌ڕه‌شه‌ی هه‌ڵکوتانه‌ سه‌ر په‌رله‌مانی عێراق ده‌کات

ده‌سه‌ڵاتی ئه‌نجوومه‌نی نوێنه‌ران ده‌كه‌وێته‌ ده‌ستی گه‌ل
کوردستان TV
100%

ره‌وتی سه‌در، هه‌ڕه‌شه‌ی هه‌ڵكوتانه‌ سه‌ر په‌رله‌مانی عێراق ده‌كات، ئه‌گه‌ر كاری كۆمسیۆنی ئێستای هه‌ڵبژاردنه‌كان درێژ بكاته‌وه‌.

ئیخلاس عوبێدی، ئه‌ندامی لیژنه‌ی سه‌رپه‌رشتیاری خۆپیشاندانه‌كانی سه‌ربه‌ ره‌وتی سه‌در، رایگه‌یاند: له‌ ماوه‌كانی رابردوودا، خۆپیشاندانه‌كان دواخران بۆ ئه‌وه‌ی هه‌لێك بدرێته‌ ئه‌نجوومه‌نی نوێنه‌ران تا كۆمسیۆنێكی نوێ هه‌ڵبژێرێت.

عوبێدی هه‌روه‌ها گوتی: دیاره‌ ئه‌وه‌ هیچ سوودی له‌گه‌ڵ ئه‌ندامانی ئه‌نجوومه‌نی نوێنه‌ران نه‌بووه‌ و ته‌نانه‌ت بۆ یه‌كجاریش به‌ ویژدانه‌كانی خۆیان له‌ پێناو خزمه‌تكردنی عێراقدا نه‌چوونه‌ته‌وه‌.

گوتیشی: به‌ هه‌ر هۆكار بێت، درێژكردنه‌وه‌ی كاری كۆمسیۆنی ئێستای هه‌ڵبژاردنه‌كان ره‌ت ده‌كه‌ینه‌وه‌، ئه‌گه‌ر كاری كۆمسیۆن درێژ بكرێته‌وه‌ ئه‌وا ده‌سه‌ڵاتی هه‌ڵوه‌شاندنه‌وه‌ی كۆمسیۆنه‌كه‌ له‌ ئه‌ندامانی ئه‌نجوومه‌نی نوێنه‌ران ده‌سه‌نینه‌وه‌، هه‌روه‌ها ده‌سه‌ڵاتی ئه‌نجوومه‌نی نوێنه‌ران ده‌كه‌وێته‌ ده‌ستی گه‌ل، بۆیه‌ یان ده‌بێت وه‌ڵامی ده‌نگی گه‌ل بده‌نه‌وه‌ یان ئه‌وه‌تا ده‌ست له‌كاربكێشنه‌وه‌ و واز له‌ گه‌ل بهێنن با خۆیان بڕیار له‌سه‌ر چاره‌نووسی خۆیان بده‌ن.

موقته‌دا سه‌در، سه‌ركرده‌ی ره‌وتی سه‌در، كۆمسیۆنی ئێستا به‌و تۆمه‌تبار ده‌كات كه‌ له‌ژێر كۆنتڕۆڵی پارته‌ ده‌سه‌ڵاتداره‌كاندایه‌ و به‌رپرسیاریه‌تی پێشێلكارییه‌كانی هه‌ڵبژاردنه‌كانی ساڵی ٢٠١٤ی خستووه‌ته‌ ئه‌ستۆی كۆمسیۆن.

رزگار تاهیر

ئاژانسه‌كانی هەواڵ

عێراق

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.