Erbil 15°C دووشەممە 20 ئایار 03:45

راگرتنی ھێڵەکانی ئینتەرنێت لەسەر ناوچەکانی ناوەڕاست و باشووری عێراق بەقەد نەوت کاریگەری  دەبێت

خەڵکی زیاد لە پێویست ئاڵوودەی بەکارھێنانی ئەم خزمەتگوزارییە بووە
mawlud bawa murad
کوردستان TV
100%

وەزیری گواستنەوە و گەیاندنی حکوومەتی ھەرێمی کوردستان ئەمڕۆ لە لێدوانێکی ڕۆژنامەوانیدا ڕایگەیاند: ھێڵی ئینتەرنێت لە کوردستانەوە بەرەو پارێزگاکانی دیکەی عێراق دەچێت، بەڵام ھەر شائیعەیەک لەمبارەیەوە بکرێت دەستکردە و ڕەنگە پەیوەندی بە ناشرینکردنی وێنەی کوردستانەوە ھەبێت، ئەگینا جەخت لەوە دەکەینەوە کە ھیچ بڕیارێکمان بۆ ئەوە نییە کە ھێڵی ئینتەرنێت لەسەر ھاووڵاتییانی عێراق ببڕین.


مەولوود باوەموراد وتیشی: ئەگەر ئینتەرنێت ببڕێت، ڕەنگە بەقەد نەوت کاریگەری لەسەر خەڵکی بەغدا و ھەرێمی کوردستانیش بکات راگرتنی ھێڵەکانی ئینتەرنێت لەسەر ناوچەکانی ناوەڕاست و باشووری عێراق بەقەد نەوت کاریگەری  دەبێت، خەڵکی زیاد لە پێویست ئاڵوودەی بەکارھێنانی ئەم خزمەتگوزارییە بووە.
 
ئەو وەزیرە وتیشی: یاریکردن بە خزمەتگوزارییەکانی خەڵک بە مەبەستی شکاندنی ئیرادەی گەلێک، کارێکی زۆر ناشرین و لە دەرەوەی بەھا و ئەخلاقی کارکردنی سیاسی دایە و ھیوادارین ئەم بیرۆکەیە لای ئێمە جێی نەبێتەوە و ئەوانیش دەستی بۆ نەبەنەوە.

هه‌روه‌ها داوای لە بەرپرسانی عێراق کرد، بە بریاری لەکارخستنی فڕۆکەخانەکانی کوردستاندا بچنەوە و ئەوەی نەشاردەوە کە ( کۆمپانیا بیانییەکان و نوێنەرایەتییە دیپلۆماسی و نوێنەرایەتییە بازرگانییەکان، کەسانێک کە ڤیزای کوردستانیان ھەیە، نەخۆش، بریندار، ئاوارەکان و زۆر خەڵکی دیکە ) لەم بڕیارەدا زەرەریان بەر دەکەوێت.

بەپێی زانیارییەکانی دەزگای سەتەلاییتی کوردستان، ھەرێمی کوردستان 4 ھێڵی ئەنتەرنێتی سەرەکی ھەیە کە لە ئەوروپاوە ھێنراوە و لەناوخۆی کوردستاندا چەند خەتێکی لێبووەتەوە، ئەو خزمەتگوزارییانەی لە ھێڵی ئەنتەرنێتی کوردستاندا ھەیە، لە ھێڵە ئەنتەرنێتە ئێراقییەکاندا نییە، ھەر ئەمەش وای کردووە بەشێک لە ناوچەکانی عێراق سوود لە ھێڵی ئەنتەرنێتی کوردستان وەربگرن و ببنە کڕیاری ھەمیشەیی.

كوردستان TV

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.