Erbil 15°C دووشەممە 20 ئایار 05:10

سه‌رۆک بارزانی به‌بێ پێشمه‌رج ئاماده‌یه‌ گفتوگۆ له‌گه‌ڵ لایه‌نی عێراقی بکات

له‌سه‌ر به‌رنامه‌ی كاری كراوه‌ و له‌ ماوه‌یه‌كی دیاریكراودا
کوردستان TV
100%

سه‌رۆك بارزانی به‌بێ پێشمه‌رج ، ئاماده‌یی سه‌ركردایه‌تی سیاسیی كوردستانی نیشان داوه‌، كه‌ له‌سه‌ر به‌رنامه‌ی كاری كراوه‌ و له‌ ماوه‌یه‌كی دیاریكراودا، گفتوگۆ له‌گه‌ڵ لایه‌نی عێراقی بكات.

هێمن هه‌ورامی، به‌رپرسی كاروباری سیاسی و په‌یوه‌ندییه‌ گشتییه‌كانی مه‌كته‌بی سه‌رۆك بارزانی له‌ هه‌ژماری تایبه‌تیی خۆی له‌ تۆڕه‌ كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كانی تویته‌ر و فه‌یسبووك نووسیویه‌تی: مه‌سعود بارزانی، سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان، له‌ كۆبوونه‌وه‌یدا له‌ گه‌ڵ سه‌لیم جبووری، سه‌رۆكی په‌رله‌مانی عێراق، جه‌ختی له‌سه‌ر ئاماده‌یی كوردستان ، بۆ ده‌ستپێكردنی گفتوگۆ و دانوستاندن له‌گه‌ڵ عێراق، كردووه‌ته‌وه‌.

هه‌ورامی هه‌روه‌ها نووسیویه‌تی، سه‌رۆك بارزانی ئاماده‌یی سه‌ركردایه‌تی سیاسیی كوردستانی نیشان داوه‌، كه‌ له‌سه‌ر به‌رنامه‌ی كاری كراوه‌ و له‌ ماوه‌یه‌كی دیاریكراودا، گفتوگۆ له‌گه‌ڵ عێراقییه‌كان بكات، به‌بێ پێشمه‌رجی لایه‌نی عێراقی.

 

كوردستان تیڤی: رزگار تاهیر

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.