Erbil 15°C پێنجشەممە 25 نیسان 06:59

گوتەبێژی ھۆزە عەرەبەکانی مووسڵ: ھەرێمی سوننی رادەگەینین

شێخ مزام ئەلحویت گوتەبێژی ھۆزە عەرەبەکانی مووسڵ
کوردستان TV
100%


شێخ مزام ئەلحویت گوتەبێژی ھۆزە عەرەبەکانی مووسڵ رایگه‌یاند، كه‌ لە ماوه‌یەکی نزیکدا ھەرێمی  سوننی رادەگەینین و نامانەوێت چیتر حکوومەت و پەرلەمانە فاشیلەكه‌ی به‌غدا سەرۆکایەتیی ئێمە بکات.

ئەلحویت بۆ ماڵپەری فەرمیی پارتی دیموکراتی کوردستانی جه‌ختی كرده‌وه‌ له‌وه‌ی، پرۆژەی ھەرێمی سوننی، ھەریەکە لە پارێزگاکانی مووسڵ و ئەنبار و دیالە و سەڵاحەدین و بەشێک لە بەغدا دەگرێتەوە، ئەمەش لەپێناو پاراستنی سوننەکانه‌ لە ھەموو ئه‌و تاوانانه‌ی بەرانبەریان دەکرێت، بۆ ئەوەی نەگەڕێنەوە بۆ حکوومەت و پەرلەمانە فاشیلەکان، کە دیاره‌ بۆ ئەجێندای دەرەکی کار دەکەن، چونکە لە ساڵی 2003وە تاوان بەرانبەر یان دەکرێت.''

ئەلحویت كه‌ به‌ ناوی هۆزه‌كانی مووسڵه‌وه‌ قسه‌ی ده‌كرد، باسی لەوەش کرد، دوای ھاتنی داعش، زۆرێک لە سوننەکان چوونه‌ نێو داعش و تاوانیان بەرانبەر ئایین و نەتەوە و پێکھاتەکان و بەتایبەت ئه‌و سونانه‌ی شەڕی داعشانیان کرد ئەنجام دا.

دووپاتیشی كرده‌وه‌ كه‌ ''خۆشبەختانە دوای رەوانەکردنی داعش بۆ سنوورەکانی عێراق، بەڵگەنامە ئاشکرا بوون، کە پەیوەندی لەنێوان نووری مالیکی و داعشدا ھەیە، بۆیە ئێمە وەکو سوننەکان ئەمە قبووڵ ناکەین حکوومەتێکی فاشیل كه‌ مالیکی و کەسانی وەکو ئەو سەرۆکایەتی بکەن، ئیداره‌ی ناوچه‌كانمان بكه‌ن.''

ئه‌و راشكاوانه‌ جه‌ختی كرده‌وه‌، ''لە ماوەیەکی نزیکدا ئێمە وەکو سوننه‌، ھەرێمی سوننی لەو پارێزگایانەی ئاماژەمان پێکرد رادەگەیێنین و لەگەڵ ئەو حکوومەت و پەرلەمانە فاشلە نامێنینه‌وه‌.

كوردستان تیڤی/ رفعت مزورى
 

عێراق

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.