ئه‌مرۆ له شاری سلێمانی سەرۆک بارزانی له‌گه‌ڵ شاندێكی باڵای به‌غدا كۆبووه‌وه.
بەڕێز مەسعود بارزانی سەرۆکی هەرێمی کوردستان لە سلێمانی، بۆ یەکەمجار دوای ئەنجامدانی ریفراندۆمی سەربەخۆیی كوردستان لەگەڵ شاندێکی باڵای عێراق کۆبوویه‌وە.
هەردوو جێگری سەرۆککۆماری عێراق ئەیاد عەللاوی و ئوسامە نوجیفی لە سلێمانی سەردانی بارزانی‌یان کردوو کۆبوونەوەیەکی فەرمیان ئەنجامدا.
دكتۆر فوئاد حوسێن، سەرۆکی دیوانی سەرۆکایەتیی هەرێمی کوردستان پێش دەستپێکردنی کۆبوونەوەکە راگەیاند بڕیاربوو ئەو کۆبوونەوەیە لە پیرمام، هەولێر بکرێت، بەڵام وا رێککەوت لێرە ئەنجامبدرێت.
هه‌روه‌ها دكتۆر فوئاد حوسێن گوتی: ئاماده‌بووانى كۆبوونه‌وه‌كه رێككه‌وتن له‌سه‌ر ئه‌م خاڵانه‌ى خواره‌وه:-
- ده‌ستپێكردنى گفتوگۆ و كۆبوونه‌وه‌كان له‌نێوان لایه‌نه سیاسییه سه‌ره‌كییه‌كان له عێراق بۆ هێوركردنه‌وه‌ى باروودۆخه‌كه.
- كۆبوونه‌وه‌كان له‌سه‌ر ئه‌جێنداى كراوه ئه‌نجام بدرێن.
- هه‌ڵگرتنى ده‌ستبه‌جێى سزاكان له‌سه‌ر هه‌رێمى كوردستان.
- ده‌ستپێكردنى كۆبوونه‌وه‌كان له داهاتوویه‌كى نزیكدا ، به پشت به‌ستن به ئالیه‌تێكى تایبه‌ت بۆ هه‌ماهه‌نگى به‌رده‌وام.
دوای کۆبوونەوەکە، ئوسامە نوجێفی، جێگری سەرۆککۆماری عێرق ڕایگەیاند: پێویستە چارەسەری عێراقیانە بۆ کێشەکان بدۆزینەوە. ھەروەھا گوتی: کێشەکان یاسایی و دەستووری و کەلەکەبوون، و زیاتر لە 10 ساڵە کێشەکان بەبێ چارەسەر ماونەتەوە و پێویستە گفتوگۆ لەسەر ھەموو کێشەکان بکرێت، ڕاشیگەیاند: پاشگەزبوونەوەم لە بارزانی گوێ لێنەبووە.
ئوسامە نوجێفی لەدرێژەی قسەکانیدا گوتی: نابێ پەنا بۆ سزادان و گەماڕۆدان ببردرێت و دەتوانین ھەرێمی کوردستان و وڵاتانی دراوسێش دڵنیا بکەینەوە لە چارەسەرکردنی کێشەکان.
ھەروەھا گوتی: پێویستە سوپا دابمەزرێتەوە و پێویست ناکات فەرماندە سەربازییەکان ھەڕەشە بکەن و پێویستە دانوستاندن بکرێ و پێکەوەژیان بپارێزرێ.
ئەیاد عەلاوی، جێگری سەرۆککۆماری عێراق ڕایگەیاند: دەستپێشخەریەکانمان بۆ بەرژەوەندی عێراق و ھەرێمی کوردستان بەردەوامن و پێویستە موزایەدە و زمانی ھەڕەشە ئامێز نەمێنێ.
ئەیاد عەلاوی لەدرێژەی ووتەکانی گوتی: ئەمە پرسی عێراقە و پرسی دراوسێکان نییە، پێویستە چارەسەر ھەبێت و ڕاشیگەیاند: بارزانی وەڵامێکی ئەرێنیی داینەوە.
كوردستان تیڤی / سامان زاهیر
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.