ئه‌مرۆ شه‌ممه میخایل بۆ‌گدانۆڤ، جێگری وەزیری دەرەوەی رووسیا، لە کۆنگرەیەکی رۆژنامەوانیدا رایگەیاند، مۆسکۆ لە پەرەپێدانى پەیوەندییە ئابوورییەکانی لەگەڵ هەرێمی کوردستان بەردەوام دەبێت و لە داهاتووشدا به هه‌ماهه‌نگى له‌گه‌ل ده‌سه‌لاتى عێراق، زیاتر پەرەی پێ دەدات.
پێشتر ئه‌لكسه‌نده‌ر نۆڤاك، وەزیری وزەی رووسیا لە دەستپێکی هەفتەی وزە و گازی رووسیا وتبووی: "رووسیا له كاركردن له‌گه‌ڵ هه‌رێمی كوردستان به‌رده‌وام ده‌بێت، و کۆمپانیاکانی گازپرۆم و رۆسنه‌فتی رووسی له كوردستان لە کارکردن بەردەوامن و لە داهاتووشدا زیاتر په‌ره به كاره‌كانمان له هه‌رێمى كوردستان ده‌ده‌ین.
كوردستان تیڤی/ رفعت مزورى
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.