Erbil 21°C ھەینی 22 تشرینی دووەم 15:57

عه‌لاوى: له‌ هه‌وڵى به‌رده‌وام داین بۆ  چاره‌سه‌رکردنى کێشه‌کانى نێوان عێراق و هه‌رێمى کوردستان

عه‌لاوى له‌گه‌ل باڵیۆزی هۆڵه‌ندا باسى كێشه‌كانى كردووه‌
کوردستان TV
100%


ئه‌یاد عه‌لاوى جێگرى سه‌رۆك كۆمارى عێراق، ئه‌مڕۆ پێنجشه‌ممه‌ رایگه‌یاند كه‌ خۆى له‌ هه‌وڵى به‌رده‌وام دایه‌ بۆ ده‌ستپێكردنى گفتوگۆیه‌كی به‌رفراوان بۆ چاره‌سه‌ركردنى كێشه‌و قه‌یرانه‌كانى نێوان عێراق و هه‌رێمى كوردستان. هه‌روه‌ها داواشى له‌كۆمه‌ڵگاى نێوده‌وڵه‌تى كرد، كه‌ هاوكاربن له‌ دۆزینه‌وه‌ى ڕێگاچاره‌ى گونجاو بۆ گه‌یشتن به‌ چاره‌سه‌ری یه‌كجاره‌كى.

به‌پێی به‌یاننامه‌یه‌كی نووسینگه‌ى عه‌لاوى، ئه‌مرۆ پێنجشه‌ممه‌ ئه‌یاد عه‌لاوى جێگرى سه‌رۆك كۆمارى عێراق له‌دیدارێكیدا له‌گه‌ڵ ماتیاس ولترس، باڵیۆزی هۆڵه‌ندا له‌ عێراق،    باسیان له‌ قه‌یرانى نێوان حكومه‌ته‌كه‌ى عه‌بادی و هه‌رێمى كوردستان كرد و داوایان كرد كه‌ ڕێگایه‌كی به‌په‌له‌ بۆ چاره‌سه‌ركردنى كێشه‌كان بدۆزرێته‌وه‌، به‌تایبه‌ت كه‌ گرنییه‌كى گه‌وره‌ى ناوچه‌یی و نێوده‌وڵه‌تى پێدرا.

عه‌لاوى، ئه‌وه‌شى ڕاگه‌یاندوه‌، كه‌ به‌رده‌وامه‌ له‌ هه‌وڵ و دیداره‌كانى له‌گه‌ڵ سه‌رجه‌م لایه‌نه‌كاندا بۆ ئه‌وه‌ى ده‌ست به‌ گفتوگۆیه‌كی فروان بكرێت و قه‌یرانه‌كان چاره‌سه‌ر بكرێن.

كوردستان تیڤی/ رفعت مزورى
 

عێراق

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.