Erbil 15°C دووشەممە 20 ئایار 03:27

حکوومەتی عێراق بەبۆنەی کۆچی دوایی مام جه‌لال 3 رۆژ ماتەمینی گشتی راگەیاند

بەبۆنەی کۆچی دوایی مام جه‌لال 3 رۆژ ماتەمینی گشتی له عيراق راگەیندرا
کوردستان TV
100%

حکوومەتی عێراق بەبۆنەی کۆچی دوایی سەرۆک کۆماری پێشووی وڵاتەکەی، سێ رۆژ ماتەمی گشتی راگەیاند.

لە بەیاننامەیەکدا، کە ئه‌مرۆ چوارشه‌ممه‌ 4/10/2017 بڵاو کراوەتەوە، ئەمیندارێتیی گشتیی ئەنجومنی وەزیرانی عێراق رایگەیاندووە، کە ماتەمینی گشتیی بەبۆنەی کۆچی دوایی جەلال تاڵەبانی، سەرۆک کۆماری پێشووی ئەو وڵاتەوە راگەیەندراوە.

هەروەک ئەمیندارێتیی گشتیی ئەنجومەنی وەزیران رایگەیاندووە، کە ماتەمینی گشتی لە رۆژی چوارشەممە دەست پێ دەکات و سێ رۆژ بەردەوام دەبێت.

تێزانین رۆژی سێشەممە 3/10/2017، جەلال تاڵەبانی، سکرتێری گشتیی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان و سەرۆک کۆماری پێشووی عێراق لە تەمەنی 83 ساڵیدا لە نەخۆشخانەیەکی ئەڵمانیا کۆچی دوایی کرد، دوای ئەوەی ماوەی نزیکەی پێنج ساڵ بەهۆی جەڵتەی مێشکەوە، لە کاری سیاسی دوور کەوتبووه‌.

له‌ هەرێمی کوردستانيش بەهۆی کۆچی دوایی مام جلال تاڵەبانییەوە، یەک هەفتە ماتەمینیی گشتیی راگەیندرا.

كوردستان تیڤی/ رفعت مزورى

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.