Erbil 15°C دووشەممە 20 ئایار 05:12

حکوومه‌تی هه‌رێمی کوردستان: ده‌وامی داموده‌زگاکان ئاساییه‌

هه‌فته‌یه‌ك ماته‌مینی گشتی راگه‌یه‌ندراوه‌
کوردستان TV
100%

گوته‌بێژی حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان،رایده‌گه‌ێێنت، یه‌ك هه‌فته‌ ماته‌مینی گشتی راگه‌یه‌ندراوه‌، به‌ڵام ده‌وامی داموده‌زگاكانی حكوومه‌ت ئاساییه‌.

سه‌فین دزه‌یی، گوته‌بێژی حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان ، رایگه‌یاند: به‌بۆنه‌ی كۆچی دوایی سكرتێری گشتی یه‌كێتیی نیشتمانی كوردستان، مام جه‌لال، هه‌فته‌یه‌ك ماته‌مینی گشتی راگه‌یه‌ندراوه‌، به‌ڵام ده‌وامی داموده‌زگاكانی حكوومه‌ت ئاساییه‌.

ئێواره‌ی دوێنێ ، مام جه‌لال تاڵه‌بانی، سه‌ركۆماری پێشووی عێراق و سكرتێری گشتی یه‌كێتی ، دوای ململانێیه‌كی سه‌خت له‌گه‌ڵ نه‌خۆشی، له‌ ته‌مه‌نی ٨٤ ساڵیدا له‌ یه‌كێك له‌ نه‌خۆشخانه‌كانی وڵاتی ئه‌ڵمانیا كۆچی دوایی كرد.

مه‌سعود بارزانی، سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان، له‌ په‌یامێكدا وێڕای پرسه‌ و سه‌ره‌خۆشی بۆ كۆچی دوایی تاڵه‌بانی، به‌م بۆنه‌یه‌وه‌ یه‌ك هه‌فته‌ ماته‌مینی گشتی له‌سه‌رتاسه‌ری كوردستان راگه‌یاند.

 

كوردستان تیڤی: رزگار تاهیر

كوردستان TV

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.