Erbil 17°C دووشەممە 25 تشرینی دووەم 02:05

حه‌سنا مه‌ته‌ر گۆرانییه‌ک بۆ جه‌ژنی کوردستان ده‌ڵێت

حه‌سنا مه‌ته‌ر كه‌ به‌ بالوێزی هونه‌ری نێوان كوردستان و لوبنان ده‌ناسێنرێت
کوردستان TV
100%


خاتوو گۆرانیبێژی لوبنانی حه‌سنا مه‌ته‌ر به‌بۆنه‌ی سه‌ركه‌وتنی ریفراندۆمی سه‌ربه‌خۆیی كوردستان، چه‌ندین ئاهه‌نگ و چاڵاكی هونه‌ری له‌ شاری هه‌ولێر ئه‌نجامدا.

حه‌سنا مه‌ته‌ر كه‌ به‌ بالوێزی هونه‌ری نێوان كوردستان و لوبنان ده‌ناسێنرێت، نوێترین به‌رهه‌می هونه‌ری خۆی بۆ سه‌ركه‌وتنی پرۆسه‌ی ریفراندۆمی سه‌ربه‌خۆیی پێشكه‌شی گه‌لی كوردستان ده‌كات ئه‌ویش گۆرانی (عیدك یا كوردستان)ه‌، ئه‌م گۆرانییه‌ له‌ هۆنراوه‌ی شاعیری به‌ناوبانگ كه‌ریم عێراقی و ئاوازی هه‌ڵكه‌وت زاهیرو دابه‌شكردنی یه‌حیا مۆجییه‌، له‌ ئێستادا تۆماركردنی گۆرانییه‌كه‌ ته‌واو بووه‌، حه‌سنا مه‌ته‌ر چاوه‌ڕوانی سپۆنسه‌رێكه‌ به‌ مه‌به‌ستی كلیپ كردنی.

شایه‌نی باسه‌، حه‌سنا مه‌ته‌ر له‌ رۆژانی هه‌ڵمه‌تی بانگه‌شه‌ی ریفراندۆمی كوردستان دوو ئاهه‌نگی گۆرانی له‌ پاركی شانه‌ده‌رو شارۆچكه‌ی به‌حركه‌ سازكردو زۆرترین هاووڵاتی تێیدا ئاماده‌بوون، به‌ سروودی (حیوا رجال الپێشمه‌رگه‌) هه‌موو ئاماده‌بووانی هێنایه‌ جۆش و خرۆش. هه‌روه‌ها له‌ رۆژی 25ی ئه‌یلوول وه‌ك چاودێرێكی بیانی له‌سه‌ر سندووقه‌كانی ده‌نگدان ئاماده‌بوو.

خاتوو هونه‌رمه‌ند حه‌سنا مه‌ته‌ر كه‌ له‌ ئێستادا له‌ شاری هه‌ولێر ده‌ژیت له‌ لێدوانێكی تایبه‌تدا بۆ ده‌زگای سه‌ته‌لایتی كوردستان گوتی: زۆر دڵخۆشم به‌ تۆماركردنی ئه‌م گۆرانییه‌ كه‌ دیارییه‌كی بچووكه‌ بۆ ئه‌و سه‌ركه‌وتنه‌ گه‌وره‌ی گه‌لی كوردستان، هیوادارم بتوانم له‌ ماوه‌یه‌كی كورتدا گۆرانییه‌كه‌ كلیپ بكه‌م و به‌شداری دڵخۆشی گه‌لی كوردستانی ئازیز بكه‌م. هۆنراوه‌ی گۆرانی (عیدك یا كوردستان)، عیدك عیدك مبارك یا كوردستان، عیدك عید الحریه‌ و عید الانسان.

ده‌زگای سه‌ته‌لایتی كوردستان / سامان زاهیر

گۆرانی و مۆسیقا

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.