دوایی ریفراندۆمی سه‌ربه‌خۆیی كوردستان، سوننه‌كانی عێراقیش داوای ئه‌نجامدانی ریفراندۆم بۆ دامه‌زراندنی هه‌رێمێكی سوننه ده‌كه‌ن.
ره‌عد سلێمان، سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌نی عه‌شائیری عێراقی رایگه‌یاند: وه‌ك چۆن كوردستان له 25 ئه‌یلول ریفراندۆمی بۆ سه‌ربه‌خۆیی ئه‌نجامدا، ئێمه‌ش داوا ده‌كه‌ین ریفراندۆم بۆ دامه‌زراندنی هه‌رێمی عه‌ره‌به سوننه‌كان بكرێت.
سلێمان گوتی: دوای ئه‌وه‌ی حكومه‌تی عێراق به هه‌موو شێوه‌یه‌ك هه‌وڵی نه‌هێشتنی سوننه‌ی دا، شه‌راكه‌ت له عێراق كۆتایی هات.
گوتیشی: حكومه‌تی به‌غدا له به‌رێوه‌به‌ردنی وڵات‌دا قه‌بووڵ ناكات سوننه هاوبه‌ش بێت، بۆیه هه‌موو هه‌وڵێكی بۆ دوور خستنه‌وه‌و په‌راوێزخستنی سوننه‌كان دا.
كوردستان تیڤی: رزگار تاهیر
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.