Erbil 6°C چوارشەممە 22 کانوونی دووەم 07:41

چوار لایه‌نی سیاسی دیکه‌ی کوردستان، بۆ سه‌رخستنی ریفراندۆم ده‌نگ به‌ به‌ڵێ ده‌ده‌ین

بۆ سه‌رخستنی ریفراندۆم ده‌نگ به‌ به‌ڵێ ده‌ده‌ن
کوردستان TV
#4
100%

 چوار لایه‌نی سیاسی كوردستان له‌ شاری سلێمانی كۆبوونه‌وه‌و له‌ راگه‌یه‌ندراوێكدا پشتیوانی خۆیان بۆ ریفراندۆمی سه‌ربه‌خۆیی كوردستان ده‌ربڕی .

 

چوار لایه‌نه‌ سیاسییه‌كه‌ رایده‌گه‌یه‌نن : هیچ بوارێك بۆ پێكه‌وه‌ژیانی نێوان پێكهاته‌كان له‌ناو عێراقێكی یه‌كگرتوو نه‌ماوه‌ و كاتی ئه‌وه‌یه‌ گه‌لی كوردستان بڕیار له‌سه‌ر چاره‌نووسی خۆیان بده‌ن و ریفراندۆمیش گونجاوترین ریگه‌یه‌، بۆیه‌ ده‌نگ ده‌ده‌ین به‌ به‌ڵێ بۆ سه‌رخستنی ریفراندۆم.

 

ده‌شڵێن: هه‌رچوار لامان داوا ده‌كه‌ین كه‌ خه‌ڵكی كوردستان به‌ هه‌موو پێكهاته‌نییه‌وه‌ بچنه‌ سه‌ر سندووقه‌كانی ده‌نگدان و ده‌نگ به‌ به‌ڵێ بده‌ن و به‌ به‌ڵێ چاره‌نووسی خۆیان دیار بكه‌ن.

 

چوار لایه‌نه‌ سیاسییه‌كه‌ بریتین له‌ بزووتنه‌وه‌ی رزگاری دیموكراتی كوردستان، بزووتنه‌وه‌ی ئاشتیخوازی كوردستان، حزبی پێشكه‌وتنخوازی دیموكراتی كوردستان، پارتی نه‌ته‌وه‌ی كوردستان.

 

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.