Erbil 6°C چوارشەممە 22 کانوونی دووەم 03:05

کورته‌ی هه‌واڵه‌ وه‌رزشییه‌کان 2017-8-30

كورته‌ی هه‌واڵه‌ وه‌رزشییه‌كان 2017-8-30
کوردستان TV
100%

یانه‌ى به‌رشلۆنه‌ ڕه‌زامه‌ندى نیشانداوه‌ یاریزان لویس سوارێز په‌یوه‌ندى به‌ مه‌شقه‌كانى هه‌ڵبژارده‌ى ئۆرگواى بكات، به‌و مه‌رجه‌ى پێكانه‌كه‌ى چاك بووبێته‌وه‌.
......................................
دواى دوورخستنه‌وه‌ى له‌ پێكهاته‌ى هه‌ڵبژارده‌ى به‌لجیكا، ڕادجا ناینگۆلان یاریزانى یانه‌ى ڕۆما ڕایگه‌یاند، بیر له‌ وازهێنانى یه‌كجاره‌كى له‌ یارى نێوده‌وڵه‌تى ده‌كاته‌وه‌.
.......................................
جولیان دراكسله‌ر یاریزانى یانه‌ى پاریس سانجێرمان ڕایگه‌یاند، چه‌ندین ئۆفه‌رى له‌ یانه‌كانى ئه‌وروپا پێگه‌یشتووه‌ به‌ڵام بڕیارى داوه‌ له‌ ڕیزى یانه‌ پاریسیه‌كه‌دا بمێنێته‌وه‌.
.......................................
ماسیمیلیانۆ ئه‌لێگرى ڕاهێنه‌رى یانه‌ى یوڤێنتوس نیگه‌رانى خۆى به‌ پێكانى یاریزان كلاودیۆ ماركێزیۆ ده‌ربڕى كه‌ به‌ هۆیه‌وه‌ یه‌ك مانگ له‌ ڕیزى یانه‌كه‌ داده‌بڕێ.
.......................................
یانه‌ى چێڵسى ئۆفه‌رێكى به‌ بڕى پازده‌ ملیۆن پاوه‌ندى ئیسته‌رلینى پێشكه‌شى یانه‌ى سوانزى سیتى كردووه‌ بۆ گواستنه‌وه‌ى یاریزان فێرناندۆ یۆریێنتى بۆ ڕیزى خۆى.
.......................................
یانه‌ى به‌رشلۆنه‌ ڕایگه‌یاند، ئاماده‌یه‌ بێ به‌رامبه‌ر ده‌ستبه‌ردارى یاریزان ئاردا تۆران بێت.
.......................................
ئارسن ڤینگه‌ر ڕاهێنه‌رى یانه‌ى ئاڕسناڵ ڕه‌زامه‌ندى نیشانداوه‌ به‌رگریكارى ئه‌ڵمانى شكوردان موستافى به‌ بڕى چلویه‌ك ملیۆن یۆڕۆ ڕیزى تیپه‌كه‌ى به‌جێبهێڵێت.
.......................................
به‌گوێره‌ى تۆڕى كالچیۆ مێركاتۆى ئیتاڵى، یانه‌ى پاریس سانجێرمان ئۆفه‌رێكى نوێ به‌ بڕى سه‌دوهه‌شتا ملیۆن یۆڕۆ پێشكه‌شى یانه‌ى مۆناكۆ ده‌كات بۆ گواستنه‌وه‌ى كلیان مباپى بۆ ڕیزى خۆى.
.......................................
ڕۆژنامه‌ى تۆتۆ مێركاتۆى ئیتاڵى بڵاوى كرده‌وه‌ كه‌ ئه‌لێكسیس سانچێزى چیلى و یاریزانى یانه‌ى ئاڕسناڵ بۆ مانه‌وه‌ى له‌ ڕیزى تیپه‌كه‌ى داواى به‌رزكردنه‌وه‌ى بڕى مووچه‌ى ساڵانه‌ى بۆ بیستودوو ملیۆن یۆڕۆ ده‌كات.

ئاژانسه‌كانی هەواڵ

وه‌رزش

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.