Erbil 31°C پێنجشەممە 29 تشرینی یەکەم 12:04

وەزارەتی تەندروستی: فرۆشتنی دەرمان بە ئۆنڵاین قەدەغەیە

کوردستان TV
100%

وەزارەتی تەندروستیی حکوومەتی هەرێمی کوردستان بە مەبەستی پاراستنی سەلامەتیی هاووڵاتییان و ئاسایشی تەندروستی، هۆشدارییەکی توند ئاراستەی سەرجەم هاووڵاتییان و فرۆشیارانی دەرمان دەکات.

وەزارەتی تەندروستی لە ڕاگەیەندراوێکدا جەختیکردەوە: "هیچ شوێنێک جگە لە دەرمانخانە مۆڵەتپێدراوەکان بۆی نییە دەرمان بە چارەخواز بدات، بۆیە داوا لە هاووڵاتییان دەکەین بە هیچ شێوەیەک پشت بەو ڕیکلام و پلاتفۆرمە نامتمانەییانە نەبەستن".
وەزارەتی تەندروستی هۆشداری دەدات لە بەکارهێنانی دەرمانی خۆلاوازکردن و خۆقەڵەوکردن بەتایبەت ئەوانەی لە تۆڕەکۆمەڵایەتییەکان ڕیکلامیان بۆ دەکرێت.

 لە بارەی زایانەکانی ئەو دەرمانە ئۆنڵاینانە، وەزارەتی تەندروستی ڕوونکردنەوە دەدات:-

دەرمانی خۆلاوازکردن: زۆربەیان ماددەی کیمیایی قەدەغەکراو یان بڕێکی زۆر لە کافایین و هاندەرە توندەکان لەخۆ دەگرن. ئەمەش دەبێتە هۆی بەرزبوونەوەی پەستانی خوێن بەشێوەیەکی مەترسیدار و تێکچوونی لێدانی دڵ (Arrhythmia)، تووشبوون بە جەڵتەی دڵ و مێشک، هەروەها تێکشکانی خانەکانی جگەر و گورچیلە.
 

دەرمانی خۆقەڵەوکردن: بەهۆی بوونی بڕێکی نائاسایی هۆرمۆنەکان (وەک کۆرتیزۆن) و ستیرۆید، دەبنە هۆی تێکچوونی سیستمی بەرگری، کێشەی هۆرمۆنیی توند و لاوازکردنی ئەندامە سەرەکییەکانی جەستە.

وەزارەتی تەندروستی دووپاتی کردەوە کە تیمە چاودێرییەکانیان بە توندی بەدوای سەرپێچیکاراندا دەگەڕێن و هەر کەس و لایەنێک بە شێوەی نایاسایی مامەڵە بە دەرمانەوە بکات، ڕووبەڕووی ڕێکاری توندی یاسایی دەبێتەوە.

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.