پێشبینی دەكرێت لە رۆژانی داهاتوو جارێكی دیكە بارانبارین لە ناوچەكانی هەرێمی كوردستان دەستپێبكاتەوە و پلەكانی گەرماش چەند پلەیەك دابەزین بەخۆیانەوە ببینن.
هەڤاڵ سدیق گەڵۆزی شارەزای كەشناسی دەڵێت: لە سبەی دووشەممەوە بەهۆی هاتنی بارستە هەوایەکی ساردی جەمسەری لە ڕۆژهەڵاتی ئەوروپاوە، پلەکانی گەرما لە هەرێمی کوردستان و عێراق 3-4 پلەی سیلیزی دابەزین بەخۆیانەوە دەبینن .
هەروەها دەڵێت: پێشبینی دەکرێت لە چەند ڕۆژی داهاتوو کاریگەری ئەو بەرزە پەستانە پاشەکشە بکات و کەشی ناسەقامگیر جێگەی بگرێتەوە، دۆخی بارانبارینیش لەسەرجەم ناوچەکان بەرەو باشتر بڕوات.
گوتیشی: لە ڕۆژی سێشەممەوە دووبارە ناسەقامگیری دەگەڕێتەوە، لە ئەنجامی هاتنی شێی خولگەیی بۆ ناوچەکەمان لە ڕۆژانی چوارشەممە و پێنچشەممە کاریگەری زیاتر دەبێت.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.