Erbil 31°C یەکشەممە 18 تشرینی یەکەم 23:06

ئەمەریكا.. ژن و مێردێكی عێراقی بە تۆمەتی دزینی 15 ئۆتۆمبیلی گرانبەها دەستگیركران

100%

پۆلیسی شاری هیوستن لە ویلایەتی تێكساسی ئەمەریكا، ژن و مێردێكی عێراقی دەستگیركرد كە بە هاوكاری چەند كەسێكی دیكە، توانیوبوویان 15 ئۆتۆمبیلی گرانبەها بدزن.

ژن و مێردەكە خاوەن ڕەگەزنامەی عێراقین و ناوەكانیان زیا سابت عەبد تەمەن 41 ساڵ و ئیمان عۆدە ساعیدی تەمەن 35 ساڵە، بە هاوكاری دوو كەسی دیكە توانیبوویان 15 ئۆتۆمبیلی گرانبەها بدزن.

ئەو ژن و مێردە عێراقییە لە مانگی ئابی 2025 تا ئەیلوولی 2026، توانیوبوویان ئۆتۆمبیلەكان لە شاری هیوستن بدزن كە بەهاكەیان زیاتر لە 3 ملیار دۆلارە.

ئۆتۆمبیلەكان چۆن دزرابوون؟

ژن و مێردەكە وەك فەرمانبەری كۆمپانیای گواستنەوە خۆیان ناساندووە و دوای وەرگرتنی سویچی ئۆتۆمبیلەكان، راستەوخۆ ئۆتۆمبیلەكانیان بۆ شوێنێكی تایبەت گواستووەوە و لەوێشەوە بەرەو دەرەوەی ئەمەریكا گواستوویانەتەوە.

دوای دادگاییكردن، ژن و مێردە عێراقییەكە بە كەفالەتی 150 هەزار دۆلار ئازادكراون و هەروەها بەشێك لە ئۆتۆمبیلە دزراوەكانیش گەڕێنراونەتەوە بۆ ئەمەریكا.

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.