Erbil 31°C یەکشەممە 18 تشرینی یەکەم 23:05

سوپاسنامەیەک لە بنەماڵەی خوالێخۆشبوو حەبیبە محەمەد ئەحمەد

100%

بنەماڵەی خوالێخۆشبوو حەبیبە محەمەد ئەحمەد (هاوسەری خوالێخوشبوو خدر مەلا وەسمان بنبی - شێروانی) سوپاسنامەیەكیان بڵاوكردەوە، تێیدا سوپاسی سەرۆك بارزانی و مەسرور بارزانییان كرد كە لە ڕێی پەیوەندیی تەلەفۆنییەوە پرسە و سەرەخۆشییان گەیاندە بنەماڵەکەیان، هەروەها سوپاسی هەموو ئەو كەسانەشیان كرد كە لە پرسەی دایكیان بەشداربوون.

دەقی سوپاسنامەكەی بنەماڵەی خوالێخۆشبوو حەبیبە محەمەد ئەحمەد:

بە ناوی خوای گەورە و میهرەبان

سوپاس و پێزانینی زۆرمان بۆ ڕابەر و مەرجەعمان جەنابی سەرۆک مەسعوود بارزانی، کە لە ڕێی پەیوەندیی تەلەفۆنییەوە، پرسە و سەرەخۆشیی خۆیانیان گەیاندە بنەماڵەکەمان. هاوخەمیی جەنابی سەرۆک بارزانی، سەبووری و ئارامییەکی گەورەی پێبەخشین و خەمی لەدەستدانی دایکمانی ڕەواندەوە.

سوپاسی بەڕێز کاک مەسرور بارزانی دەکەین لە ڕێگەی پەیوەندیی تەلەفۆنی سەرەخۆشیی خۆیانی پێگەیاندین.

سوپاس و پێزانینی زۆرمان بۆ بەڕێزان

کاک سیداد بارزانی

وەیسی بارزانی

مەلامستەفا بارزانی

بارز بارزانی

ڕەوان بارزانی

بارزان بارزانی

ئەندامانی مەکتەبی سیاسی و کۆمیتەی ناوەندیی پارتیمان، بەڕێزان

زەعیم عەلی

نەوزاد هادی

پشتیوان سادق

هێمن هەورامی

ئیسماعیل حاچک

ئومێد خۆشناو

فەرماندەیی لەشکری تایبەتی یەک و گوڵان

وەزیران و وەزارەتەکان و دەستە و فەرمانگە و بەرپرسان و ئیدارەی سەربەخۆی زاخۆ و یەکە ئیدارییەکانی حکوومەتی هەرێمی کوردستان

 ئاسایشی گشتی و ئاسایشی هەولێر

 زانکۆکان و دەزگا سەربازی و ئەمنییەکان

دەزگای خێرخوازیی بارزانی

دەزگای روانگە

دەکەین بۆ گەیاندنی پەیامی سەرەخۆشی و ئامادەیی و بەشدارییان لە پرسەکەماندا.

سوپاسی هەموو کەسایەتییانی ئایینی، کۆمەڵایەتی، ئەکادیمی، رۆشنبیری و عەشیرەت و تەواوی دۆست و هەڤاڵ و هاوکارانمان لە دامەزراوە حزبی و حکوومی و میدیاییەکان و ڕۆژنامەنووسان و گشت هاوڕێ و ئاشنا و دۆستانمان لە سەرتاسەری کوردستان دەکەین کە هاوبەش و هاوخەمی کۆستی کۆچی دوایی دایکمان بوون.

سوپاس بۆ هەموو ئەو بەڕێزانەی لە ڕێی پەیوەندیی تەلەفۆنییەوە، یان بە ڕەوانەکردنی پەیام و نامە لە ڕێی سۆشیاڵمیدیاوە، پرسە و سەرەخۆشی و هاوخەمیی خۆیانیان پێگەیاندین و لە خەمی ئێمەیان کەمکردەوە.

سوپاسی خەڵکی بەئەمەکی دەڤەری بارزان و خزمانمان دەکەین کە بەوپەڕی دڵسۆزی و وەفادارییەوە، پرسەی دایکی کۆچکردوومانیان بەڕێوەبرد.

خوای گەورە پاداشتی خێر و چاکەی هەمووان بداتەوە.  سوپاسگوزار و منەتباری هەمووتانین.

لەگەڵ ڕێز و پێزانی زۆرمان.

بنەماڵەی خوالێخۆشبوو

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.