Erbil 31°C یەکشەممە 18 تشرینی یەکەم 23:04

سزای 4 ساڵ زیندانی بەسەر یاریدەدەری بەڕێوەبەری تاپۆی تكریت سەپێنرا

100%

دەستەی دەستپاكیی عێراق ئەمڕۆ یەكشەممە رایگەیاند، بەهۆی تاوانی گەندەڵ و ساختەكردنەوە، سزای 4 ساڵ زیندانی بەسەر یاریدەدەری بەڕێوەبەری تاپۆی تكریت سەپێنرا.

ئەفراح شمەری کە ناسراوە بە (ئەفراح ئوم عەبدوڵا) یاریدەدەری بەرێوبەری تاپۆی تكریت، لەماوەی رابردوودا بە تۆمەتی چەندین تاوانی گەندەڵی و ساختەكردن، لەلایەن دەستەی دەستپاکی عێراق دەستگیر کرابوو.

ئەمرۆ یەكشەممە تەنیا بە یەکێک لە دۆسییەکانی کە پەیوەندی بە ساختەکردنی تاپۆ و موڵکەوە ھەبووە، بە 4 ساڵ زیندانیکردن سزا درا.

بەپێی زانیارییەکان، باس لەوە دەکرێ كە ئەفراح شمەری  93 دۆسیەی گەندەڵی و ساختەی دیکەی لەسەر ماوە و دادگا ھێشتا تەنیا لەسەر یەک دۆسیە سزای چوار ساڵ زیندانی بۆ دەرکردووە.

رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌راست عێراق

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.