دۆناڵد ترەمپ سەرۆكی ئەمەریكا ئاشكرای كرد كە بەمزووانە بڕیارێكی گرنگ لەبارەی ئێرانەوە دەدەن و گوتیشی، وڵاتەكە لەڕووی ئابوورییەوە بەتەواوەتی شكستی هێناوە و ڕێژەی هەڵاوسان تێیدا گەیشتووەتە 300%.
دۆناڵد ترەمپ ئەمڕۆ سێشەممە لە كۆنگرەیەكی رۆژنامەوانیدا رایگەیاند: ئێران دەوڵەتێکی شكستخواردووە و ئابوورییەكەی بەتەواوەتی هەرەسی هێناوە، بەشێوەیەك كە ڕێژەی هەڵاوسان تێیدا گەیشتۆتە 300%.
گوتیشی: لە ئێران هێزە چەكدارەكان مووچە وەرناگرن، مووچە نەماوە و پارە بە هیچ کەسێک نادرێت. جهختیشی كردهوه كه كە بەمزووانە بڕیارێک لەبارەی ئێرانەوە دەدەن.
لەبارەی دۆخی ئێستای گەرووی هورمزیش، سەرۆكی ئەمەریكا گوتی: لەم ماوەیەدا بڕێکی زۆر نەوت لە گەرووی هورمزەوە گواستراوەتەوە.
سهبارهت به هێرشی حوسییەكان بۆ سەر فڕۆكهخانهكانی سعوودیە، ترەمپ ئاماژهی بهوهدا: حوسییەکانی یەمەن زۆر خراپ هەڵسوکەوت دەکەن، بۆیە ڕەنگە داوا لە سهرۆكی تورکیا بکهین هێرش بكهنه سهر یەمەن.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.