Erbil 31°C دووشەممە 12 تشرینی یەکەم 20:53

بەهۆی ئاڵۆزییە ناوچەییەکان هێڵی ئاسمانیی ئیمارات گەشتەکانی بۆ سعوودیە ڕاگرت

100%

کۆمپانیای هێڵی ئاسمانیی ئیتیحادی ئیماراتی، بەهۆی ئەوەی بە ئاڵۆزییە ناوچەییەکان ناوی بردووە، بڕیاریدا سەرجەم گەشتەکانی بۆ شاری ڕیاز و لە ڕیازەوە بۆ ئەبوزەبی تا ڕۆژی دووشەممەی داهاتوو ڕابگرێت.

کۆمپانیاکە لە ڕاگەیەندراوێکدا لە ماڵپەڕی فەرمیی خۆیدا ئاماژەی بەوەش کردووە، سەرجەم گەشتەکانی نێوان ئەبوزەبی و شاری دەمام بۆ ڕۆژانی سێشەممە و چوارشەممە هەڵوەشێندراونەتەوە. هەروەها بڕیارەکە گەشتەکانی نێوان ئەبوزەبی و جددەشی گرتووەتەوە و ژمارەیەک گەشت تا ڕۆژی پێنجشەممە هەڵپەسێردراون.

جیهان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.