بەگوێرەی زانیارییەكانی پۆلیس و تیمەكانی فریاکەوتنی ئیسرائیلی، زیاتر لە 10 کەس بەهۆی تەقینەوەیەك لە باکوری ئیسرائیل بریندار بوون، باری تەندروستیی هەشت لە بریندارەكان ناجێگیر و قورسە.
تەقینەوەكە سەرلەئێوارەی ئەمڕۆ دووشەممە لە نزیک شارۆچکەی نیووت مردخای لە باکوری ئیسرائیل و لە نزیک سنوورەكانی لوبنان ڕوویداوە و هێشتا هۆکارەکەی بە تەواوی نەزانراوە.
سەبارەت بە قوربانییەکان، میدیاكانی ئیسرائیل بڵاویان كردەوە، تیمەكانی فریاكەوتن لە شوێنی تەقینەوەكە چارەسەری سەرەتاییان بۆ 8 بریندار كردووە كە برینی بەشێكیان مەترسیدار بووە.
هەرچەندە هۆکاری سەرەكی تەقینەوەكە تا ئێستا بەفەرمی ڕانەگەیەنراوە، بەڵام تەلەفزیۆنی 12ی ئیسرائیلی ئاماژەی بەوەداوە كە پێدەچێ تەقینەوەکە بەهۆی پاشماوەی تەقەمەنییەوە روویدابێت.
جگە لە تیمەكانی تەندروستی و بەرگریی شارستانی، هەروەها هێزێكی زۆری سوپای ئیسرائیلیش گەیشتوونەتە شوێنی رووداوەكە و هێلیکۆپتەریش لە ئاسمانی شوێنی رووداوەكەدا دەسووڕێتەوە.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.