ئه‌مڕۆ یه‌كشه‌ممه سه‌رۆك وه‌زیرانی عێراق له به‌غدا، دیدارێكی تایبه‌تی له‌گه‌ڵ ژمارەیەك شێخ و كەسایەتی عەشیرەتە عه‌ره‌بییه‌كان ئه‌نجامدا، له كۆبوونه‌وه‌كه‌دا تیشكی خسته سه‌ر چه‌ندین بابه‌تی گرنگ، یه‌كێك له‌وانه نیشاندانی ره‌زامه‌ندی 5 گرووپی چه‌كدار بوو بۆ ئه‌وه‌ی چه‌كه‌كانیان راده‌ستی حكوومه‌ت بكه‌ن.
عه‌لی زه‌یدی سه‌رۆك وه‌زیرانی عێراق له‌سه‌ره‌تای كۆبوونه‌وه‌كه‌دا رایگه‌یاند: ئه‌و قەیرانه ئابوورییه‌ی كه ئێستا له جیهاندا دروستبووه، کاریگەرییەکی گەورەی لەسەر ئابووریی عێراق دروست کردووە.
راشیگه‌یاند: لە ساڵی 2031 بەرهەمهێنانی نەوتی عێراق دەگاتە 10 ملیۆن بەرمیل لە ڕۆژێکدا.
عه‌لی زه‌یدی له به‌شێكی دیكه‌ی قسه‌كانیدا گوتی: سندووقی نەوەکانمان له عێراقدا دامەزراندووە و ئێستا گوژمەی 1.5 ترلیۆن دینارمان بۆ تەرخان کردووە، هه‌روه‌ها ئەو پارانەشی كه لە پڕۆسەکانی بەرەنگاربوونەوەی گەندەڵی دەگەڕێنرێنەوە، دەخرێنە سەر حسابی ئه‌و سندووقه.
گوتیشی: 5 گرووپی چه‌كدار ڕەزامەندییان نیشانداوە چەكەكانیان ڕادەستی حكوومەت بكەن، سێ لەو گرووپانە بە كردەیی چەكەكانیان ڕادەستكردووە و گفتوگۆ لەگەڵ ئەوانی دیكەش بەردەوامە.
سه‌رۆك وه‌زیرانی عێراق هه‌روه‌ها رایگه‌یاند: خوێنی عێراقییەکان بەرپرسیارێتیی ئێمەیە، ئەرکمانە ببینه به‌ربه‌ست له‌بەرامبەر ڕشتنی خوێنی هه‌ر تاكێكی عێراقیدا.
جه‌ختیشی كرده‌وه كه مانگانە 500 ملیار دینار بۆ دانانی شایستە داراییەکانی جووتیاران تەرخان دەکەن.
له‌باره‌ی ئاڵۆزییه‌كانی ناوچه‌كه‌ش، عه‌لی زه‌یدی سه‌رۆك وه‌زیرانی عێراق گوتی: به‌هه‌موو شێوه‌یه‌ك هەوڵ دەدەین عێراق لە شه‌ڕ و ململانێکانی ناوچەکە دوور بخەینەوە.

کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.