وەزارەتی خوێندنی باڵا و توێژینەوەی زانستی رایدەگەیەنێت، رۆژی یەكشەممەی داهاتوو رێكەوتی 4/10/2026 بە فەرمی ئەنجامی زانكۆلاین بۆ دەرچووانی پۆلی 12 ڕادەگەیەنن.
وەزارەتەكە لە راگەیەنراوێكدا دەڵێت: ڕۆژی یەکشەممە ڕێکه‌وتی 4/10/2026 له کۆنگره‌یه‌کی ڕۆژنامه‌وانیدا ئه‌نجامه‌کانی وه‌رگرتنی ده‌رچووانی 12ی ئاماده‌یی له زانکۆکانی هەرێمی کوردستان بۆ ساڵی نوێی خوێندنی 2026-2027 ڕاده‌گه‌یه‌نرێت.
هەروەها دەڵێت: دوای ڕاگه‌یاندنی ئه‌نجامه‌کان، ده‌ستده‌کرێت به پڕۆسه‌ی خوێندنی قۆناغی یه‌که‌م له زانکۆکان، بۆیه پێویسته له‌سه‌ر وه‌رگیراوان له دوای ڕاگه‌یاندنی ئه‌نجامه‌کان، ڕاسته‌وخۆ په‌یوه‌ندیی به زانکۆکانیان بکه‌ن.
وەزارەتی خوێندنی باڵا ئاماژەی بەوەش دا كە زانکۆکانی هه‌رێمی کوردستانیش لای خۆیانەوە ئاماده‌کاری پێویست ده‌که‌ن بۆ پێشوازیکردن له وه‌رگیراوانی تازە بۆ ساڵی نوێی خوێندنی 2026-2027.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.