Erbil 31°C چوارشەممە 30 ئەیلوول 00:23

ئیتاڵیا دوایین کاروانی هێزە سەربازییەكانیان لە عێراق كشاندەوە

100%

وەزارەتی بەرگریی ئیتاڵیا ئەمڕۆ سێشەممە ڕایگەیاند، دوایین کاروانی هێزە سەبازییەكانیان لە عێراق كشاندەوە و بەمەش کۆتاییان بەو ئامادەییە سەربازییە هێنا کە ماوەی 12 ساڵی لەو وڵاتەدا خایاند.

وەزارەتی بەرگریی ئیتاڵیا لە بەیاننامەیەکدا ئاماژەی بەوە کردووە: ئیتاڵیا و هاوپەیمانی باکوری ئەتڵەسی (ناتۆ) لەگەڵ دەسەڵاتدارانی عێراق ڕێککەوتوون لەسەر كشانەوەی تەواوی سەربازەكانیان ئەو وڵاتەدا تا ڕێكەوتی 30ی ئەیلوول.

گوتیشی: ئێمە كۆتاییمان بە مانەوەی هێزەكانمان لە عێراق و هەرێمی كوردستان هێنا و سەرجەمیان بە سەلامەتی گەڕانەوە وڵاتەكەیان.

وەزارەتی بەرگریی ئیتاڵیا ڕوونیشی کردەوە كە تەنیا دوو لە ئەفسەرانیان لە عێراق دەمێننەوە و مانەوەكەشیان لە چوارچێوەی ئەرکی یەکێتیی ئەوروپا بۆ هاوکاریی عێراق دەبێت کە بە ڕەزامەندیی حکوومەتی عێراق کار دەكەن.

حكوومەتی ئیتاڵیا لە ئاداری 2026 دەستی بە پڕۆسەی كشانەوەی سەرباز و كارمەندەكانی خۆی لە عێراق كردبوو، بەتایبەت دوای ئەو هێرشە ئاسمانییەی كە بنكەیەكی سەربازی ئیتاڵیا لە هەرێمی کوردستان کردە ئامانج.

بڕیارە سبەی چوارشەممە 30ی ئەیلوول، ڕۆیشتنی تەواوی هێزە بیانییەکان لە خاكی عێراق ڕابگەیەنرێت، دوای ڕادەستکردنی تەواوی بنکە و سەربازگە تایبەتەکانیان بە لایەنی عێراقی.

رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌راست عێراق

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.