له چوارچێوەی سهردانهكهیدا بۆ هەرێمی کوردستان، لۆرد مایکل ئاشکرۆفت کەسایەتیی دیاری بریتانی و سەرۆکی فەخریی یەکێتیی نیودەوڵەتیی دیموکرات (IDU)، سەردانی تۆڕی میدیایی کوردستانی کرد.
لەم سەردانەدا لۆرد مایکل ئاشکرۆفت لەلایەن سەرپەرشتیار و ئەندامانی بۆردی بەڕێوەبردنی تۆڕی میدیایی کوردستان پێشوایی کرا. لە دیدارێكدا تیشک خرایە سەر ڕۆڵی میدیا و کاری تۆڕی میدیایی کوردستان لە گەیاندنی پەیامی خەڵکی کوردستان بە جیهانی دەرەوە.
سەرپەرشتیاری تۆڕی میدیایی کوردستان رایگەیاند، تۆڕی میدیایی کوردستان لە سێ کەناڵی ئاسمانی پێکدێت كە کوردستان تیڤی پەیامەکەی بۆ ناوخۆی کوردستانە، کەناڵی زاگرۆس بە زمانی عەرەبییە و ئاڕاستەی پەیامەکەی بۆ شەقامی عێراقییە، هەروەها کەناڵی ئاسمانیی شەمس پەیامەکەی نێودەوڵەتییە و بۆ جیهانی عەرەبییە.
لای خۆیەوە لۆرد مایکل ئاشکرۆفت رایگەیاند، كە ئەمە بۆ جاری دووەمە سەردانی هەرێمی کوردستان دەکات و کوردستان وڵاتێکی جوان و ئارام و سەقامگیرە.
دواتر لە سەردانێکی مەیدانیدا لۆرد مایکل ئاشکرۆفت بەشەکانی کەناڵی شەمسی بهسهركردهوه.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.