Erbil 31°C ھەینی 25 ئەیلوول 16:30

گەشتە ئاسمانییەكانی هەولێر و سلێمانی بۆ وڵاتی ئێران ڕاگیران

100%

ئەمڕۆ هەینی بڕیاری ڕاگرتنی گشتە ئاسمانییەكانی هەولێر و سلێمانی بۆ وڵاتی ئێران و بە پێچەوانەشەوە، كەوتنە بواری جێبەجێكردنەوە، بڕیارەكە لەچوارچێوەی جێبەجێكردنی سزاكانی ئەمەریكا دێت بۆ سەر كۆمپانیا فڕۆكەوانییەكانی ئێران.

هەردوو فڕۆكەخانەی نێودەوڵەتی هەولێر و جەلال تاڵەبانی لە سلێمانی لە ئەمڕۆ هەینییەوە گەشتە ئاسمانییەكانیان بۆ فڕۆكەخانەكانی ئێران راگرتووە، بەمەش هیچ فڕۆكەیەك لەو دوو فڕۆكەخانەیەوە بەرەو ئێران نافڕن، بەپێچەوانەشەوە هیچ فڕۆكەیەك لە ئێرانەوە بۆ دوو فڕۆكەخانەكە نایەن.

ئەمە لەكاتێكدایە كە ئەمڕۆ هەینی ئیدارەی فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتیی نەجەف لە راگەیەنراوێكدا رایگەیاندبوو كە لە کاتژمێر 2ی بەرەبەیانی ئەمڕۆ هەینییەوە (25ی ئەیلوولی 2026) سەرجەم گەشتە ئاسمانییەکانی هاتن و چوونیان بۆ وڵاتی ئێران ڕاگرتووە.

رۆژی سێشەممەی رابردووش فڕۆكەخانەی بەغدا بەڕووی گەشتی كۆمپانیا ئاسمانییەكانی ئێران ڕاگیرابوون.

ئەم هەواڵانە دوای ئەوە دێن کە لە 8ی ئەم مانگەدا، وەزارەتی گەنجینەی ئەمەریکا سزای خستبووە سەر 36 لایەنی پێوەندیدار بە کەرتی فڕۆکەوانیی ئێران، لەو ژمارەیەش 27 کۆمپانیای فڕۆکەوانی هەبوون.

وەزارەتی گەنجینەی ئەمەریکا فەرمانی بە سەرجەم وڵاتانی ناوچەكە و جیهان كردبوو گەشتە ئاسمانییەكان لەگەڵ ئێران رابگرن، ئەمەش وای کردووە عێراق و هەرێمی کوردستان پابەندی بڕیارەکانی ڕاگرتنی گەشتەکان ببن.

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.