Erbil 31°C ھەینی 25 ئەیلوول 14:16

حوسییەكان ڕەتی دەكەنەوە بە درۆن هێرشیان كردبێتە سەر شاری مەككە

100%

بەرپرسێكی حوسییەكانی یەمەن ڕەتی كردەوە كە ئەوان بەهیچ شێوەیەك بە دۆن هێرشیان كردبێتە سەر شاری مەككەی سعوودییە، گوتیشی ئەگەر ئەمە كرابیت، ئەوا رەنگە ئیسرائیل ئەنجامی دابێت.

نەسرەدین عامڕ سەرکردەی دیاری حوسییەکان لە چاوپێكەوتنێكی رۆژنامەوانیدا تۆمەتەکانی سعوودییەی بۆ سەر بزووتنەوەی ئەنسارۆڵا ڕەتكردەوە سەبارەت بە بەئامانجگرتنی شاری مەککەی پیرۆز بە هێرشی درۆنی.

نەسرەدین عامر لە چاوپێکەوتنە ڕۆژنامەوانییەكەدا گوتوویەتی: تۆمەتەكانی سعوودییە ناڕاستن و هیچ بنەمایەکیان نییە. جەختی لەوەش کردەوە کە حوسییەکان هیچ بەرژەوەندییەکیان لە بەئامانجگرتنی شوێنە پیرۆزەکانی ئیسلامدا نییە.

ئەو بەرپرسەی حوسییەکان گوتیشی: ئێمە لە نوێژەكانماندا ڕوو لە كەعبە و شاری مەككە دەکەین، بۆیە تۆمەتەكانی سعوودییە بۆ ئێمە زۆر مەترسیدارە و بە تەواوی ڕەتیان دەکەینەوە.

لای خۆیەوە شا سەلمان بن عەبدولعەزیز شای سعوودییە حوسییەكانی یەمەنی بە هێرشكردنە سەر شاری مەككە بە درۆن و فڕۆكەی بێ فڕكەوان تۆمەتبار كردبوو، هەروەها حوسییەكانی بە میلیشیای تیرۆریستی و هێرشەكانیشی بە تاوانێكی قێزەوەن وەسف كردبوو.

ئەو بەرپرسەی حوسییەكان لەمبارەیەوە رایگەیاند: سعوودییە بەم تۆمەتانە هەوڵ دەدات هاندان دژی حوسییەکان دروست بکات بۆ ئەوەی خۆی لە شەڕکردن لەگەڵیاندا بدزێتەوە. جەختیشی كردەوە كە موسڵمانانی جیهان بەهیچ شێوەیەك باوەڕیان بەم تۆمەتانەی سعوودییە نییە.

"ئەگەر ئێوە هێرشتان نەكردبیتە سەر شاری مەككە، کەواتە کێ بووە؟ چونکە هێزەکانی سعوودییە ڕێگرییان لە درۆن کردووە و ئەوان پێیانوایە ئێوە ئەنجامتان داوە". لە وەڵامی ئەم پرسیارەدا نەسرەدین عامر سەرکردەی حوسییەکان گوتی: ئێمە پێمانوانییە هیچ درۆنێك ئاراستەی ئاسمانی شاری مەککە كرابێت، ئەگەریش ئەوە كرابێت، ئەوا ڕەنگە ئیسرائیل كردبێتی.

جیهان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.