بەڕێوەبەرایەتی گشتیی كەشناسی و بوومەلەرزەزانی هەرێمی كوردستان رایدەگەیەنێت كە سبەی شەممە پلەكانی گەرما لە ناوچەكانی هەرێمی كوردستان كەمێك بەرزتر دەبنەوە بەراورد بە رۆژانی رابردوو.
كەشناسی سەبارەت بە كەشوهەوای ئەمڕۆ هەینی رایدەگەیەنێت: ئاسمان لەنێوان ساماڵ و پەڵەهەوردا دەبێت، پلەکانی گەرماش نزیک دەبێتەوە بەراورد بە تۆمارەکانی دوێنێ پێنجشەممە.
كەشناسی هەروەها سەبارەت بە كەشوهەوای سبەی شەممەش رایدەگەیەنێت: ئاسمان لەنێوان ساماڵ و پەڵەهەوردا دەبێت، پلەکانی گەرما بە گشتی بەرزتر دەبێتەوە بە (1-2) پلە بەراورد بە تۆمارەکانی ئەمرۆ هەینی .
كەشناسی بەرزترین پلەکانی گەرمای پێشبینیکراوی بەشێك لە شارەكانی هەرێمی كوردستانی بەمشێوەی خوارەوە خستووەتەڕوو:-
هەولێر: 38 پلەی سیلیزی
پیرمام: 36 پلەی سیلیزی
سلێمانی: 37 پلەی سیلیزی
هەڵەبجە: 39 پلەی سیلیزی
چەمچەماڵ: 39 پلەی سیلیزی
دهۆک: 37 پلەی سیلیزی
زاخۆ: 37 پلەی سیلیزی
ئاکرێ: 37 پلەی سیلیزی
گەرمیان: 42 پلەی سیلیزی
حاجی ئۆمەران: 28 پلەی سیلیزی
سۆران: 36 پلەی سیلیزی
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.