Erbil 31°C ھەینی 25 ئەیلوول 10:01

فڕۆكەخانەی نەجەف سەرجەم گەشتە ئاسمانییەكانی بۆ ئێران ڕاگرت

100%

ئیدارەی فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتیی نەجەف بڕیاری دا، لە کاتژمێر 2ی بەرەبەیانی ئەمڕۆ هەینی (25ی ئەیلوولی 2026) سەرجەم گەشتە ئاسمانییەکانی هاتن و چوون بۆ ئێران رابگرێت.

فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتیی نەجەف لە راگەیەنراوێكدا داوای لە کۆمپانیاکانی فڕۆکەوانی کردووە پابەندی بڕیاری راگرتنی گەشتە ئاسمانییەكان لەگەڵ ئێران بن. ئاماژەی بەوەش کردووە کە لە هەر بڕیار و ڕێنماییەکی نوێدا بۆ دەستپێکردنەوەی گەشتەکان ئاگاداریان دەکەنەوە.

رۆژی سێشەممەی رابردوو دەستەی فڕۆکەوانیی مەدەنیی ئێران ڕایگەیاندبوو کە فڕۆکەخانەی بەغدا چیتر پێشوازی لە گەشتی کۆمپانیا ئێرانییەکان ناکات، داواشی لە كۆمپانیاكان كردبوو گەشتەكان بگوازنەوە بۆ فڕۆكەخانەی نەجەف.

ئەم پێشهاتە لە کاتێکدا دێت کە وەزارەتی گەنجینەی ئەمریکا لەڕۆژی 8ی ئەم مانگەدا سزای بەسەر 36 لایەنی پەیوەندیدار بە کەرتی فڕۆکەوانیی ئێراندا سەپاندبوو کە 27 کۆمپانیای فڕۆکەوانییان تێدابوو.

رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌راست عێراق

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.