بەڕێوەبەرایەتی هاتوچۆی هەولێر ئاگاداریی هاووڵاتییان دەكاتەوە كە سبەی هەینی بۆ ماوەی چەند كاتژمێرێك بەشێكی ڕێگەی هەولێر – كەركووك دادەخرێت.
لە ئاگادارییەكەی هاتوچۆی هەولێر هاتووە: ئاگاداری شوفێران و هاووڵاتییان دەکەینەوە، کە بەیانی ڕۆژی هەینی لە کاتژمێر 8:00ی بەیانی تاوەکو 8:00ی شەو، ڕێگەی کەرکووک - هەولێر ئاراستەی بەڕەو هەولێر دادەخرێت.
هەروەها هاتووە: داخستنی رێگەكە بەشێوەیەکی کاتییە و بە مەبەستی ئەنجامدانی کارەکانی گواستنەوەی تاوەری کارەبایە.
هاتوچۆی هەولێر داواشی لە شوفێران كرد بۆ ڕێگریکردن لە دروستبوونی جەنجاڵی هاتوچۆ، ڕێگەی بەدیل بەکار بهێنن.
ڕێگە بەدیلەكەش بریتییە: لە مەفرەقی قوشتەپە بۆ گوندی گردمەلا و کانی بزرە و بێستانە بۆ لاجان بۆ مورتکەی گەورە پاشان بۆ سەر ڕێگەی سەرەکی کەرکووک هەولێر.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.