Erbil 31°C پێنجشەممە 24 ئەیلوول 21:00

ناوی ڕێنماییکارانی پرۆسەی حەجی 2027 بڵاوكرایەوە

100%

بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی حەج و عومرە لە وەزارەتی ئەوقاف و کاروباری ئایینیی حکوومەتی هەرێمی کوردستان، زانیارییەکانی تایبەت بە ناوی مامۆستایانی ئایینی بۆ پرۆسەی حەجی ساڵی 2027 ئاشکرا کرد، کە بە مەبەستی ڕێنماییکردن و ڕێنوێنیکردنی حاجییان هەڵبژێردراون. 

کاروان ستوونی گوتەبێژی بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی حەج و عومرە رایگەیاند: ناوی ئەو مامۆستایانەی دەبنە هاریكاری حاجییان لە ڕێگەی سێ فایلی سەرەکییەوە بڵاوکراونەتەوە. 

کاروان ستوونی راشیگەیاند: جگە لە ناوهێنراوانی فایلە سەرەکییەکان، فایلێکی دیکەش تایبەت بە ناوی مامۆستایانی یەدەک ئامادەکراوە، بۆ ئەوەی لە کاتی پێویستدا بۆ پرۆسەی حەجی 2027 پشتیان پێ ببەسترێت. 

گوتەبێژی بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی حەج و عومرە لە کۆتاییدا جەختی کردەوە کە سەرجەم مامۆستایان و لایەنە پەیوەندیدارەکان دەتوانن ڕێکار و مامەڵەکانیان بەپێی لیستە بڵاوکراوەکان بەڕێوەببەن، لەمبارەیەشەوە تەواوی ئامادەیی خۆیان بۆ ڕاییکردنی ئەرکەکان نیشانداوە.

وێنە: لیستی ناوی مامۆستایانی ئایینی:-

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.