Erbil 31°C چوارشەممە 23 ئەیلوول 01:25

ته‌ندروستی هه‌ولێر روونكردنه‌وه‌ له‌باره‌ی ژه‌هراویبوونی چه‌ند كه‌سێك له‌ گه‌ڕه‌كی فه‌رمانبه‌ران ده‌دات

100%

به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی گشتی ته‌ندروستیی هه‌ولێر روونكردنه‌وه‌ له‌باره‌ی رووداوی ژه‌هراویبوونی چه‌ند كه‌سێك له‌ گه‌ڕه‌كی فه‌رمانبه‌رانی هه‌ولێر ده‌دات و رایده‌گه‌یه‌نێت كه‌ ته‌ندروستی سه‌رجه‌م ئه‌و كه‌سانه‌ی تووشی ژه‌هراوییه‌كه‌ بوونه،‌ جێگیره‌.

ته‌ندروستی هه‌ولێر رایگه‌یاند: دوای ئاگادارکردنەوەی تیمەکانمان لە بەڕێوەبەرایەتی پاراستنی تەندروستی لە ژەهراویبوونی چەند کەسانێک بە خواردن لە کوشکێکی خۆراک لە گەڕەکی فەرمانبەران، دەستبەجێ تیمەکانمان بە هەماهەنگی لەگەل تیمی قایمقامیەتی قەزای ناوەندیی هەولێر گەیشتنە شوێنی مەبەست، دوای بەدواداچوون بریادرا ڕێکاری یاسایی بەرامبەریان وەربگیرێت.

راشیگه‌یاند: سەبەرەت بەو کەسانەی کە ژەهراوی بوونە لە فریاکەوتنی نەخۆشخانەی ڕزگاری داخیلکراون و باری تەندروستیان جیگیرە و بەدوداچوون کراوە لە ئەگەری ژەهراویبوونی کەسانی تر.

ته‌ندروستی هه‌ولێر ئاماژه‌ی به‌وه‌ش دا: لەگەڵ گەیشتنی نەخۆشەکان لە ماوەیەکی کورتدا، تیمە پزیشکییەکان بە خێرایی دەستیان بە پشکنین و چارەسەری نەخۆشەکان کرد، بەشێکی زۆر لە نەخۆشەکان دوای وەرگرتنی چارەسەری پێویست و باشبوونی دۆخی تەندروستییان، نەخۆشخانەیان جێهێشت و ڕەوانەی ماڵەوە کران؛ بەشێکی تریش هێشتا لەژێر چاودێری و چارەسەری تیمە پزیشکیدان.

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.