راهێنەری هەڵبژاردەی عێراق ئەمڕۆ چوارشەممە بەفەرمی لیستی یاریزانانی هەڵبژاردەكەی بۆ ركابەرییەكانی پاڵەوانیەتی جامی كەنداوی 27 راگەیاند كە بڕیارە چەند رۆژێكی دیكە لە وڵاتی سعوودییە دەست پێ بكات، لەنێو لیستەكەدا چەند یاریزانێكی كورد هەن.
گراهام ئارنۆڵد راهێنەری هەڵبژاردەی عێراق ئێوارەی ئەمڕۆی چوارشەممە لە كۆنگرەیەكی رۆژنامەوانیدا لیستی ناوی ئەو یاریزانانەی ئاشكرا كرد كە بۆ یارییەكانی جامی كەنداو پشتیان پێ دەبەستێت.
راهێنەری هەڵبژاردەی عێراق لە كۆنگرە رۆژنامەوانییەكەدا جەختی كردەوە كە بۆ بەدەستهێنانی جامەكە دەچنە سعوودییە.
بڕیارە ركابەرییەكانی جامی كەنداوی 27 لە رۆژی 23ی ئەم مانگە لە وڵاتی سعوودییە دەست پێ بكات و تا رۆژی 6ی مانگی داهاتوو بەردەوام بێت.
لەنێو لیستی یاریزانانی هەڵبژاردەی عێراق چەند یاریزانێكی كورد هەن كە گرنگترینیان ئاكام هاشم و محەمەد دلاوەرن كە ئەوەی دووەمیان بەرگریكاری یانەی نەورۆزی سلێمانی، یەكەمجارە بانگهێشتی هەڵبژاردەی عێراق بكرێت.
لیستی یاریزانانی هەڵبژاردەی عێراق بۆ یارییەكانی جامی كەنداوی 27 بە گشتی بریتین لە:-
گۆڵپارێزان: ئەحمەد باسل، محەمەد ساڵح، حوسێن حەسەن.
بەرگری: ئەحمەد یەحیا، مستەفا سەعدوون، مەیسەم جەبار، زەید تەحسین، ئاكام هاشم، یووسف ئیمام، میرخاس دۆسكی، محەمەد دلاوەر، ئیبراهیم بایش.
ناوەڕاست: زێدان ئیقبال، بەسام شاكر، زەید ئیسماعیل، ئەمیر عەماڕی، حەیدەر عەبدولكەریم، عەبدولڕەزاق قاسم، كەڕاڕ نەبیل، محەمەد قاسم.
هێرشبەر: ئەحمەد قاسم، عەلی جاسم، سەیف رەشید، ئەیمەن حوسێن، عەلی حەمادی و یووسف نەسڕاوی.

کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.