Erbil 31°C یەکشەممە 13 ئەیلوول 23:08

ڤیدیۆ: سەدان ئالوودەبووی ماددەی هۆشبەر لە سەنتەرێكی چاكسازیی ئێران رادەكەن

100%

ئەمڕۆ یەكشەممە یەكێك لە سەنتەرەكانی چاكسازی بۆ ئالوودەبووانی ماددەی هۆشبەر لە شاری مەشهەد دەشكێنرێ و سەدان ئالوودەبووی ماددەی هۆشبەر رادەكەن.

میدیاکانی ئێران بڵاویان كردەوە: ڕووداوێکی هەڵاتنی بەکۆمەڵی ئەو کەسانە ڕوویداوە کە بۆ وەرگرتنی چارەسەری ئاڵوودەبوون بە ماددە هۆشبەرەکان لە سەنتەرێکی چاکسازی و ڕاهێنان لە شاری مەشهەد لە باکوری ڕۆژهەڵاتی وڵاتدا بوون.

بەپێی زانیارییە بڵاوکراوەکان، ڕووداوەکە دوێنێ شەممە ڕوویداوە. وێنە و ڤیدیۆ بڵاوکراوەکانی سەر تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان دیمەنی ژمارەیەک لە نیشتەجێبووانی سەنتەرەکە دەردەخەن کە سەر دەکەونە سەر دەرگایەكی بەرز و لێیەوە دەچنە ناو شار و ئاوەدانی.

ڕاپۆرتە میدیاییەکان ئاماژەیان بەوە کردووە، ئەم هەڵهاتنە بەکۆمەڵە وەک ناڕەزایەتییەک بووە بەرامبەر بە بارودۆخی ناو سەنتەرەکە و ئەو ڕێکارە توندانەی لەلایەن پزیشکێکی نوێوە سەپێنراون، جگە لە ئاماژەدان بە کەمی ژمارەی کارمەندان و کەمبوونی خزمەتگوزارییەکان لە ناوەندەکەدا.

ڤیدیۆ: ساتی هەڵهاتنی ئالوودەبووەكان لەناو سەنتەرەكەدا:-

شێوازی ژیان هه‌مه‌ره‌نگ

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.