Erbil 31°C چوارشەممە 09 ئەیلوول 22:10

بەڕێوەبەرایەتی كارەبای سلێمانی دەستپێشخەرییەك بۆ هاووڵاتییان دەخاتەڕوو

100%

بەڕێوەبەرایەتی گشتیی كارەبای سلێمانی بۆ ئەوەی تەواوی هاووڵاتییانی شارەكە لە لێخۆشبوونی نیوەی قەرزی كارەبا سوودمەندبن، دەستپێشخەرییەكی بۆ هاووڵاتییان خستەڕوو.

بەڕێوەبەرایەتی گشتیی كارەبای سلێمانی لە ئاگادارییەكدا بۆ هاووڵاتییان رایگەیاند: ئاگاداری دانیشتووانی ناو شاری سلێمانی دەکەینەوە کە بەهۆێ ئەوەی سبەی پێنجشەممە 10/9/2026  كۆتا ڕۆژی لێخۆشبوونی 50٪ ی قەرزی کارەبایە، کارمەندانی بۆ راییكردنی مامەڵەكان تا كاتێكی درەنگ لە دەوام دەمێننەوە.

راشیگەیاندووە: كارمەندان لە بەڕێوەبەرایەتییەكانی دابەشکردنی کارەبای ڕۆژهەڵات و رۆژئاوای سلێمانی تا كاتژمێر 9ی شەو لە دەوام دەمێننەوە.

بەڕێوەبەرایەتی گشتیی كارەبای سلێمانی جەختیشی كردەوە كە ئەم دەستپێشخەرییەیان بۆ ئەوەیە زۆرترین هاووڵاتی سوود لەم داشكاندنە وەربگرن و مامەڵەكانیان ڕایی بكەن.

وەزارەتی كارەبای حكوومەتی هەرێمی كوردستان سبەی پێنجشەممە رێكەوتی 10/9/2026 وەك دوایین وادە دیاری كردووە بۆ داشكانی 50%ی قەرزی كۆن و كەڵەكەبووی هاووڵاتییانی تەواوی هەرێمی كوردستان.

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.