بەرپرسانی ئەمریکی ئەمشەو سێشەممە بە ئامانجگرتنی چەند بارهەڵگرێكی نەوتی ئێرانیان لە نزیک دوورگەی خارک و جاسک لە باشووری ئەو وڵاتە ڕاگەیاند.
ئاژانسی (فۆکس نیوز) لەسەر زاری سەرچاوەیەكی بەرپرسی ئەمریکا بڵاوی کردەوە: ئەمشەو چەند بارهەڵگرێكی نەوتی ئێرانمان لە نزیک دوورگەی خارک و جاسک لە باشووری ئێران کردووەتە ئامانج.
بەرپرسەكە ئاماژەی بەوەشداوە: ئەو هێرشانەی كە ئەمشەو ئەنجامدراون، ئاماژە نین بۆ دەستپێکردنی قۆناغێکی نوێی هێرشەكانی ئەمریكا بۆ سەر ئێران، بەڵکو بەشێکن لە هەوڵە بەردەوامەکان بۆ ئیفلیجکردنی ئابووریی ئێران.
میدیاكانی ئێران بڵاویان كردەوە كە ئەمشەو سێشەممە دەنگی چەند تەقینەوەیەكی بەهێز لە دوورگەی خارك و شاری جاسك لە باشووری ئێران بیستراوە، دەنگەكانیش لە ئەنجامی هێرشكردنە سەر ئەو بارهەڵگرانە بووە كە نەوتی ئێرانیان باركردبوو و بەنیابوون بگوازرێنەوە.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.