Erbil 31°C سێشەممە 08 ئەیلوول 00:25

عەبدوڵا موهتەدی سەرەخۆشی لە سەرۆك بارزانی دەكات

100%

سەرۆکی کۆمەڵەی شۆڕشگێڕی زەحمەتکێشانی کوردستانی ئێران پەیامێكی سەرەخۆشی ئاراستەی سەرۆك بارزانی كرد بەهۆی كۆچی دوایی عەبدولواحید ئیبراهیم شێخ عەبدولسەلام بارزانی برا گەورەی بنەماڵەی بارزانی.

عەبدوڵا موهتەدی سەرۆکی کۆمەڵەی شۆڕشگێڕی زەحمەتکێشانی کوردستانی ئێران لە پەیامە سەرەخۆشییەكەدا بۆ سەرۆك بارزانی رایدەگەیەنێت: بە بۆنەی کۆچی دوایی کەسایەتیی گەورە شێخ عەبدولواحید ئیبراهیم شێخ عەبدولسەلام بارزانی، پرسە و هاوخەمیی قووڵی خۆمان پێشکەش بە جەنابتان، بنەماڵەی مەرحوومی شێخ عەبدولواحید و هەموو بنەماڵەی گەورەی بارزانی دەکەین.

عەبدوڵا موهتەدی لە پەیامە سەرەخۆشییەكەدا هەروەها هیوای تەمەندرێژی و لەشساغی بۆ سەرۆك بارزانی خواستووە.

ڕۆژی هەینی رابردوو رێكەوتی 4ـی ئەیلوولی 2026، عەبدولواحید ئیبراهیم شێخ عەبدولسەلام بارزانی بەهۆی نەخۆشییەوە کۆچی دوایی کرد، خوالێخۆشبوو برا گەورەی بنەماڵەی بارزانی و هەروەها نەوەی ڕێبەری ئایینی و نیشتمانی شێخ عەبدولسەلام بارزانی بوو.

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.