Erbil 31°C دووشەممە 07 ئەیلوول 07:00

سەرۆکی دەوڵەتی ئیمارات سەرەخۆشی لە سەرۆکی حکوومەت دەکات

100%

ئێوارەی ئەمڕۆ یەکشەممە مەسرور بارزانی سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان، پەیوەندییەکی تەلەفۆنیی لە خاوەنشکۆ شێخ محەمەد بن زاید ئال نەهیان سەرۆکی دەوڵەتی ئیماراتەوە پێگەشت.

سەرۆکی دەوڵەتی ئیمارات هاوخەمی و سەرەخۆشیی خۆی بۆ کۆچی دوايی شێخ عەبدولواحید ئيبراهيم شێخ عەبدولسەلام بارزانى، براى گەورەی بنەماڵەی بارزانى دەربڕی.

سەرۆکی حکوومەت سوپاسی سەرۆکی دەوڵەتی ئیماراتی کرد بۆ پەیوەندیی و سەرەخۆشییەکەی.

عەبدولواحید ئیبراهیم شێخ عەبدولسەلام بارزانی، براگەورەی بنەماڵەی بارزانی و نەوەی ڕێبەری ئایینی و نیشتمانی، شێخ عەبدولسەلام بارزانی، ڕۆژی هەینی ڕابردوو رێكەوتی 4ـی ئەیلوولی 2026 بەهۆی نەخۆشییەوە کۆچی دوایی کرد.

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.