Erbil 31°C دووشەممە 07 ئەیلوول 00:23

سەرۆك بارزانی پەیامێكی هاوخەمی لە ئەمینداری گشتیی حزبی موتەحیدون پێ دەگات

100%

سەرۆك بارزانی پەیامێكی هاوخەمی لە ئەمینداری گشتیی حزبی موتەحیدون پێ گەیشت بەهۆی كۆچی دوایی عەبدولواحید ئیبراهیم شێخ عەبدولسەلام بارزانی برا گەورەی بنەماڵەی بارزانی و نەوەی ڕێبەری ئایینی و نیشتمانی شێخ عەبدولسەلام بارزانی.

ئوسامە نوجەیفی ئەمینداری گشتیی حزبی موتەحیدون لە پەیامە سەرەخۆشییەكەدا بۆ سەرۆك بارزانی نووسیویەتی: بە پەژارە و خەمێکی زۆر و هاوخەمییەکی قووڵەوە هەواڵی کۆچی دوایی عەبدولواحید بارزانی براگەورەی بنەماڵەکەتانم پێگەیشت.

ئوسامە نوجەیفی هەروەها رایگەیاندووە: لە خودای گەورە داواکارم ڕۆحی خوالێخۆشبوو بە بەهەشتی بەرین شاد بکات و سەبووری و دڵنەوایی بە بنەماڵە و کەسوکار و دۆستانی بدات.

ڕۆژی هەینی 4ـی ئەیلوولی 2026، عەبدولواحید ئیبراهیم شێخ عەبدولسەلام بارزانی، برا گەورەی بنەماڵەی بارزانی و نەوەی ڕێبەری ئایینی و نیشتمانی، شێخ عەبدولسەلام بارزانی، بەهۆی نەخۆشییەوە کۆچی دوایی کرد.

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.