سەرۆك وەزیرانی ئیسرائیل هۆشدارییەكی توندی دایە بەرپرسانی ئێران كە ئەگەر بیانەوێت یاخود جورئەت بكەن هێرش بكەنە سەریان، ئەوا گورزێكی ئەوتۆیان لێ دەدەن بە خەیاڵیش بۆی نەچووبن.
بنیامین نەتانیاهۆ سەرۆك وەزیرانی ئیسرائیل ئەمڕۆ یەكشەممە رایگەیاند: ئێمە وەك حكوومەتی ئیسرائیل سوورین لەسەر بەرگریکردن لەخۆمان و لێدانی دوژمنەكانمان.
نەشی شاردەوە كە وەك دەوڵەتی ئیسرائیل پێیانوایە كۆتاییهاتنی رژێمی ئێران زۆر نزیك بووەتەوە. جەختیشی كردەوە كە لەسەر ئەركەكانیان بۆ رووخاندنی رژێمی ئێران بەردەوام دەبن.
نەتانیاهۆ گوتیشی: ئێران ئێستا بەهەموو شێوەیەك خۆی لە هێرشكردنە سەر ئیسرائیل دەپارێزێت، چونكە باش دەزانێت كە ئەگەر هێرش بكات دەرئەنجامەكەی چی دەبێت.
سەرۆك وەزیرانی ئیسرائیل لە كۆتاییدا هۆشداری دایە بەرپرسانی ئێران كە جورئەت نەكەن هێرش بكەنە سەر ئیسرائیل، چونكە لەو كاتەدا بە جۆرێك لێیان دەدەنەوە كە خۆیان خەیاڵیشی بۆ نەكەن.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.