دوای نیوەڕۆی ئەمڕۆ یەكشەممە لە ئەنجامی رووداوێكی سەختی هاتوچۆ لەنێوان دوو ئۆتۆمبێلدا لەنێو گەلی عەلی بەگ، سێ كەس بوونە قوربانی.
پەیامنێری (كوردستان تیڤی) لە سۆران پێی راگەیاندین: کاتژمێر 3 دوای نیوەڕۆی ئەمڕۆ یەكشەممە لە ئەنجامی ڕووداوێکی هاتوچۆ لەنێو گەلی عەلی بەگ، دووکەس گیانیان لەدەست دا و کەسێکی دیكەش بە سەختی بریندار بوو.
راشیگەیاند: ڕووداوەکە لەنێوان ئۆتۆمبێلی جۆری پیکئاب و ئۆتۆمبێلی نیسانی تایبەتدا روویداوە.
هەروەها رایگەیاند: شوفێری ئۆتۆمبێلە نیسانەكە و سەرنشینەکەی کە دایکی بووە و خەڵکی سۆرانن، لە رووداوەكەدا گیانیان لەدەستداوە.
ئاماژەی بەوەشداوە كە: شۆفێری پیکئابەكەش کە جوتیارێك بووە، ویستوویەتی باری تەماتە بگەیەنێتە شاری هەولێر، ئەویش لە ئەنجامی رووداوەكە بە سەختی بریندار بووە ڕەوانەی نەخۆشخانەكانی هەولێر کراوە.
پەیامنێری (كوردستان تیڤی) جەختیشی كردەوە كە تەرمی هەردوو قوربانییەكە ڕادەستی کەسوکاریان کراون و لێكۆڵینەوەش لە رووداوەكە بەردەوامە.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.