Erbil 31°C پێنجشەممە 03 ئەیلوول 20:47

كەركووك.. ئەو تۆمەتبارانەی مووشەكیان ئاراستەی سەربازگەی كەی وەن كردبوو سزایان بەسەردا سەپێنرا

100%

دادگای عێراق ئەمڕۆ پێنجشەممە بەفەرمی سزایان بەسەر سێ كەس سەپاند دوای ئەوەی تاوانی هەڵدانی مووشەكیان بۆ سەر سەربازگەی كەی وەن (K1) لە سنووری پارێزگای كەركووك بەسەر ساخ ببووەوە.

دادگای تاوانەکانی کەرخ، ئەمڕۆ پێنجشەممە بڕیاری سەپاندنی سزای 15 ساڵ زیندانیکردنی بۆ سێ کەس دەرکرد، دوای ئەوەی تۆمەتی ئاڕاستەکردنی مووشەکیان بۆ سەر سەربازگەی K1 لە پارێزگای کەرکووک بەسەردا ساخ بووەوە.

بەپێی نووسراوی دادگای كەرخ كە ئەمڕۆ پێنجشەممە 3/9/2026 دەركراوە، بڕیاری سزادانی ئەم سێ تاوانبارە بەپێی یاسای بەرەنگاربوونەوەی تێرۆر ژمارە 13ی ساڵی 2005 دەرچووە.

بەپێی نووسراوەكەی دادگا تۆمەتی هەرسێ كەسەكە یەكلایی بووەتەوە كە لە ڕێكەوتی 13/3/2026 چەندین مووشەکی کاتیۆشایان ئاراستەی سەربازگەی K1 لە پارێزگای کەرکووک كردووە كە بەشێكیان لە نزیک بارەگای فەوجی بەرەنگاربوونەوەی تێرۆر و تیمی فەرەنسییەکان سەر بە هێزەکانی هاوپەیمانی نێودەوڵەتی كەوتبوونە خوارەوە.

وێنە: نووسراوی دادگای كەرخ سەبارەت بە سزای هەرسێ تۆمەتبارەكە:-

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.