Erbil 31°C پێنجشەممە 03 ئەیلوول 20:47

نوێترین لێدوانی دۆناڵد ترەمپ لەبارەی گەرووی هورمز

100%

دۆناڵد ترەمپ سەرۆکی ئەمریکا ئەمڕۆ پێنجشەممە لە نوێترین لێدوانیدا لەبارەی گەرووی هورمز ڕایگەیاند، قەبارەی گواستنەوە و تێپەڕینی نەوت لە گەرووی هورمز بەنزیكەیی گەڕاوەتەوە ئاستی جارانی خۆی واتە پێش هەڵگیرسانی شەڕ و ململانێکان لەگەڵ ئێراندا.

دۆناڵد ترەمپ سەرۆکی ئەمریکا لە پۆستێكدا لە تۆڕی كۆمەڵایەتی (ترووس سۆشیاڵ) رایگەیاند: ئێستا ڕۆژانە نزیکەی 18 ملیۆن بەرمیل نەوت لە گەرووی هورمز تێپەڕ دەبێت، لە کاتێکدا پێش دەستپێکردنی شەڕ و ئاڵۆزییەکان ئاستی تێپەڕینی نەوت لە گەرووەكە 20 ملیۆن بەرمیل بووە.

ترەمپ لە پۆستەكەدا ئاماژەی بەوە كردووە كە ئێستا قەبارەی گواستنەوە و تێپەڕینی نەوت لە گەرووی هورمز بە نزیكەیی گەڕاوەتەوە ئاستی جارانی خۆی.

لای خۆیەوە ئاژانسی (سی ئێن ئێن) هەر ئەمڕۆ پێنجشەممە لەسەر زاری سەرچاوەی بەرپرسی ئەمریکا گواستبوویەوە کە هێزە سەربازییەکانی ئەمریکا لەم ماوەیەدا هاوڕێیەتی 40 کەشتی بازرگانی نەوتیان کردووە بۆ ئەوەی بە سەلامەتی لە گەرووی هورمز بپەڕنەوە، ئەو كەشتییانە نزیکەی 18 ملیۆن بەرمیل نەوتیان هەڵگرتبوو.

گواستنەوەی ئەم ڕێژە گەورەیەی نەوت لە گەرووی هورمز بە بەرزترین ئاست دادەنرێت لەوەتەی شەڕ و هێرشەكان دژی ئێران دەستیان پێ كردووە.

رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌راست ئێران

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.