ڕاپۆرتە ڕۆژنامەوانییەکانی ئیسپانیا بڵاویانکردەوە، یانەی ڕیاڵ مەدرید ڕێکاری تەمبێکردنی بەرامبەر ڕاوول ئاسێنسیۆی بەرگریکاری تەمەن 23 ساڵی یانەکەی دەستپێکردووە، ئەمەش دوای ئەوەی تۆمەتی لێخوڕین لەژێر کاریگەری خواردنەوە کحولییەکان بەسەریدا ساغ بووەوە.
وردەکارییەکانی ڕووداوەکە دەگەڕێتەوە بۆ 16ـی ئابی ڕابردوو لە ناوچەی "گران کاناریا"، کاتێک ئاسێنسیۆ پشکنینی بۆ کراوە و دەرکەوتووە ڕێژەی کحول لە جەستەیدا (0.90 و 0.88) ملگم/لیتر بووە. دواتر یاریزانەکە ڕەزامەندی دەربڕیوە لەسەر پێدانی غەرامەیەکی دارایی بە بڕی 14,400 یۆرۆ و لێسەندنەوەی مۆڵەتی لێخوڕینەکەی بۆ ماوەی 8 مانگ.
یانە مەدریدییەکە لە ئێستادا لێکۆڵینەوە لە وردەکارییەکان دەکات بۆ دیاریکردنی سزایەکی گونجاو بۆ یاریزانەکە، جەختیشیان کردووەتەوە کە ئەم جۆرە ڕەفتارانە کەمتەرخەمییە و زیان بە ناوبانگی یانەکە دەگەیەنێت. ئەمە لە کاتێکدایە کە یاریزانەکە لە ئێستادا لە پێکانەکەی چاک دەبێتەوە و چاوەڕێی بڕیاری دادگاش دەکات لە کەیسێکی دیکەی جیاوازدا.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.